بەیاننامەکی تر بەناوی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێوە بڵاودەبێتەوە
وێستگه نیوزـ
دوای ئهوهی درهنگانێكی دوێنێ شهو بهیاننامهیهك بهناوی ئهنجومهنی باڵای نهوهی نوێ بڵاوبوهوه، ئهمشهو بهیاننامهیهكی دیكه بهناوی ههمان ئهنجومهن بڵاوكرایهوه و تیایدا تهئكید دهكرێتهوه كه پێش ئەم بەیاننامەیە، هیج بەیاننامە و نوسراوێک لە ئەنجومەنی باڵاوە دەرنەچووە، هاوکات لهم بهیاننامهیهدا ئەنجومەکە دەڵێت:"ئێمه جوڵانەوەیەکین کە کاری سەرەکیمان وەستانەوەیە بە روی پارتی و یەکیتی و ئەو دەسەڵاتە ناشیرینە".
درهنگانێكی شهوی یهكشهممه 21ی نیسانی 2019، بهیاننامهیهك بهناوی ئهنجومهنی باڵای نهوهی نوێ و فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عیراق بڵاوبوهوه و تیایدا هاتبوو:" ئێمە نیگەرانین، کە نەوەی نوێ لە جوڵانەوەیەکی سیاسی جیاواز لە مۆدێلی سیاسی زاڵ، بەرەو باندێکی سیاسی تەنگەبەری ئەوتۆ براوە، کە ھەمو دەزگا و ئۆرگانە گرنگەکانی بڕیاردان تێیدا پەراوێز خراوە و بڕیاری دەستە جەمعی تێدا نەماوە. جوڵانەوەکە بەجۆرێك لەگەڵ خێزان و بزنس تێکەڵ کراوە، ئیتر جیاکردنەوەیان سەخت بێت."
دوای ئهو بهیاننامهیه، ئهمشهو دووشهممه 22ی نیسانی 2019، بهیاننامهیهكی دیكه بهناوی ئهنجومهنی باڵای نهوهی نوێوه بڵاویكرایهوه و تیایدا ئاماژه بهوه دراوهكه بهیاننامهكه بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و ڕەزامەندی و دەنگی سەرۆکی جوڵانەوەکە دەرکراوه.
له بهیاننامهكهدا ئهنجومهنی باڵای نهوهی نوێ به رای گشتیی راگهیاندوه "هیج بەیاننامە و نوسراوێک لە ئەنجومەنی باڵاوە دەرنەچووە"، دهشڵێت: " تائێستا ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە هیچ نوسراویک یاخود یاداشتێکی بە دەست نەگەیشتووە لە لایەن هیج نوێخوازێک و پەرلەمانتارێکی لیستەکە کە باس لە هەر جۆرە گلەییەک بکات."
دهقی بهیاننامهكه:
بەیاننامەیەک لە ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بۆ رای گشتی
ئێمە وەک زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا رایدەگەیەنین کە ئەنجومەنەکەمان تاکە دامەزراوە و ئۆرگانی فەرمی جوڵانەوەکەیە، وە دەنگدان لەم ئەنجومەنە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ مادەی 13 برگەی 7 ، پێویستی بە نیوە زائید یەکی دەنگەکانی ئەندامەکانی هەیە لە کۆی 13 ئەندام کە 7 ئەندام دەکات.
بە رای گشتی ڕا دەگەیەنین کە پێش ئەم بەیاننامەیە، هیج بەیاننامە و نوسراوێک لە ئەنجومەنی باڵاوە دەرنەچووە و ئێمە جوڵانەوەیەکین کە کاری سەرەکیمان وەستانەوەیە بە روی پارتی و یەکیتی و ئەو دەسەڵاتە ناشیرینە. نەک بێین لە میدیاکانەوە گلەیی لە یەکتر بکەین و لە بری چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتییان، خەریکی دروستکردنی کێشە بین بۆ هاوڵاتییان، هەر وەک زۆرینەی حیزبە تەقلیدییەکانی تر .
وە تا ئێستا ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە هیچ نوسراویک یاخود یاداشتێکی بە دەست نەگەیشتووە لە لایەن هیج نوێخوازێک و پەرلەمانتارێکی لیستەکە کە باس لە هەر جۆرە گلەییەک بکات.
وەهەر نوێخوازێک گلەیی یان سەرنجی هەیە ئەوا دەتوانێت بیگەیەنێت بە ئەنجومەنی باڵا یان سەرۆکی جوڵانەوەکە، هەمیشە دەرگامان کراوەیە و حەق وایە هەمووان گفتوگۆی هاوڕێیانە بکەین، گەر بابەت خزمەتی هاوڵاتییان و ڕێزگرتنە لە دامەزراوەکانی جوڵانەوەکە. خۆ ئەگەر مەبەست خزمەتکردنی پارتی و یەکیتی بێت و مەبەست بێهیوا کردنی خەڵک بێت، ئەوا بەیاننامە دەرکردن دژی یەکتر باشترین خزمەت بەم دەسەڵاتە دەکات و گەورەترین زەرەر لەم جوڵانەوەیە دەدا کە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت و لە ناو خەڵکدا زیاتر دەبێتە جێی متمانە.
هەر ئەمەشە وای کردوە کە لەم کاتەدا هەندێک کەس بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست، ئەو کارە نەشیاوانە بکەن لە بری دانیشتنی هاورێیانە و گفتوگۆی بونیادنەرانە.
هەروەها بە بیری هەموو لایەکی دەهێنینەوە کە تەواوی ئۆرگانەکانی جوڵانەوەکە و پەرلەمانتارە بەرێزەکان بەرپرسن لە بەردەم هاوڵاتییان و هەروەها ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە، وە ئەنجومەنی باڵا تاکە دامەزراوەیە کە مافی لێپرسینەوە و بریاردانی هەیە بە پێی پەیرەوی ناوخۆ و هەروەها کۆنگرەی دامەزراندنی جوڵاوەکە کە لە بەرواری 5/1/2018دا پەیرەوی ناوخۆی تێدا پەسەند کرا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە.
ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ
22/4/2019
ئەم بەیاننامەیە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و ڕەزامەندی و دەنگی سەرۆکی جوڵانەوەکە دەرکرا
PM:08:48:22/04/2019
ئهم بابهته 2852
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت