خالید شوانی: سودانی كێشه‌ی جوتیارانی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ده‌كات


وێستگه‌نیوزـ

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەربكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی راسپارد رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر.

د. خالید شوانی وەزیری دادی عێراق بە کوردستان نیوزی رایگەیاند، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی راسپارد هەر جووتیارێك زەوییەكەی تۆو كردبێت مافی دروێنەشی هەیە".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "بەپێی ئەم بڕیارە كێشەی جووتیارانی سنووری كەركوك چارەسەردەكرێت و دەتوانن سوود لەبەروبوومەكەیان ببینن".


PM:10:10:08/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت