خوشکەزایەکی رامین حوسێن پەناهی خۆی کوشت
نیشتمان حوسێن پەناهی
وێستگه نیوز ـ
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی رامین حوسێن په‌ناهی، بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دان، خوشكه‌زایه‌كی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتێكی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوانیوڕۆی دوێنێ سێشەمە 1ی ئایاری 2018، نیشتمان حوسێن پەناهی تەمەن 25 ساڵ و هاوسەری ئەحمەد ئەمین پەنا، بەندکراوی سیاسیی کورد و خوشکەزای رامین حوسێن پەناهی کە دایکی منداڵێکی چوار ساڵانیشە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوه.
رامین حوسێن پەناهی دوێنێ بە مەبستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارەکەی ره‌وانەی ژووری تاکەکەسی کراوە و بڕیارە سبه‌ینێ پێنجشەممە 3ی ئایاری 2018، لەسێدارە بدرێت.
ئه‌مجه‌د حوسێن پەناهی برا گەورەی رامین رایگه‌یاند: نیشتیمان به‌ر له كۆتاییهێنان به ژیانی خۆی، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ئێران و ناوەندی سنەوە بانگکراوە بۆ لێپرسینەوە، هەرەشەی توندی لێکراوە و ئیهانە کراوە.
ئه‌مجه‌د حوسێن پەناهی کە دوو برای چالاکی له رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە زیندانی کراون وتیشی: "حکومەتی ئێران تەواوی بنەماڵەکەی بانگهێشتی دەزگای ئیتڵاعاتی شاری سنە كردووه و هەرەشەی دوورخستنەوە، لێدان و کوشتنی لێ كردوون".
ناوبراو راشیگەیاند، "لە ئێستادا رامین حوسێن پەناهی برای بۆ ژووری سێدارە ئامادەکراوە و بریارە رۆژی پێنجشه‌ممه له‌سێداره بدرێت، ئه‌مه له كاتێكدایه جگه له بڕیاری له‌سێداره‌دانی رامین حوسه‌ین په‌ناهی، هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د حوسێن په‌ناهی هاوژینی نیشتیمان و ئه‌فشین حوسێن په‌ناهیی برای رامین، له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه".
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی به‌ناوی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه داوای له هه‌موو ئازادیخوازان و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و رای گشتی كرد هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی فشار دروست بكه‌ن و رێگری بكه‌ن له جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر رامین حوسێن په‌ناهی.
ڕامین حوسێن په‌ناهی، ساڵی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌تی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرا و دواتر له دادگای شۆڕشی ئیسلامی له سنه، به تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له حزبێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
هه‌رچه‌نده رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له ئاستی ناوخۆ و جیهان ناڕه‌زایی توندیان له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه پیشانداوه و داوایان له حكومه‌تی ئێران كردووه بڕیاری له‌سێداره‌دانی رامین په‌ناهی جێبه‌جێ نه‌كات، به‌ڵام كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و داواكاری و ناڕه‌زاییانه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه.
هــ. ر
AM:09:43:02/05/2018
ئه‌م بابه‌ته 8958
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت