خوازیاره هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌م پیاوه بكات
شه‌زا حه‌سون
وێستگه نیوز – خانمه گۆرانیبێژی عیراقی شه‌زا حه‌سون رایگه‌یاند كه خوازیاره هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك بكات كه لێی تێبگات و رێزی لێبگرێت، ئیتر ره‌گه‌زنامه‌كه‌ی كێشه نییه.
شه‌زا حه‌سون خانمه گۆرانیبێژی عیراقی بۆ "عه‌ره‌بیه.نێت" رایگه‌یاند كه حه‌زی له گۆرانییه‌كانی گۆرانیبێژ محه‌مه‌د عه‌بده هه‌یه و خوازیاره رۆژێك له رۆژێك پێكه‌وه كار بكه‌ن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له خۆشه‌ویستییه‌كی هه‌میشه‌ییدا ده‌ژی و ئومێده‌واره هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك بكات كه رێزی لێبگرێت و لێی تێبگات به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چ وڵاتێكه.
شه‌زا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر له به‌رنامه‌یه‌كدا چاوی به هونه‌رمه‌ند كازم ساهیر كه‌وتووه، به‌ڵام په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تییان نییه و بیری له‌وه‌ش نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئاوازێكی لێوه‌ربگرێت.
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه ئاشكراشیكرد كه ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی رابردوو وه‌ك ئه‌سمه‌هان، ئوم كه‌لسوم و عه‌بدولحه‌لیم حافز كاریگه‌ری لێده‌كات.
PM:01:11:05/05/2017
ئه‌م بابه‌ته 51357
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت