سه‌رۆكی هه‌رێم فه‌رمانی به‌قه‌زاكردنی خورماڵی ده‌ركرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانی هه‌رێمیی بۆ به‌قه‌زاكردنی خورماڵ واژۆ كرد و بڕیاره‌كه له ئه‌مڕۆوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كورستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 9ی ئایاری 2024 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ژماره (1)ی ساڵی 2005ی هه‌مواركراو و له‌به‌ر رۆشناییی داواكاریی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا به هێنانه‌كایه‌ی قه‌زای خورماڵ له سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به هه‌مان سنووری ئێستای ناحیه‌ی خورماڵ.
وه‌ك له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌م بڕیاره "له ئه‌مڕۆوه جێبه‌جێ ده‌كرێت و هه‌موو رێكاره ئیدارییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستپێده‌كه‌ن".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "به‌قه‌زاكردنی خورماڵ ده‌بێته هۆی باشتربوونی ره‌وشی ناوچه‌كه له‌ڕووی خزمه‌تگوزاری و كارگێڕییه‌وه و خزمه‌تی زیاتر به خه‌ڵك و هاووڵاتییانی ده‌كات".
ناحیەی خورماڵ دەکەوێتە باکووری پارێزگای هەڵەبجە و 10 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکە و 70 کیلۆمەتریش لە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە دوورە. ژمارەی دانیشتووانی خورماڵ زیاتر لە 22 هەزار کەسە و 46 گوند لەخۆ دەگرێت.
PM:05:29:09/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت