ڕێواز فایه‌ق: دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه
وێستگه نیوزـ
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "یه‌كێتی پێداگری له‌وه ده‌كات كه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت"، پێشی وایه: دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه، له‌كاتێكدا "هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست له‌هه‌رێم ئاماده‌یه، جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان" .
د.ڕێواز فایه‌ق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مان له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ رایگه‌یاندوه:" جه‌ختكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت، پابه‌ندبوونه به‌ناوه‌ڕۆكی مه‌رسومی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش مافی گه‌لی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی نوێ دابمه‌زرێت".
وتیشی: "پێداگریمان پابه‌ندبوونمانه به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كه‌له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به‌كۆی ده‌نگ بڕیاریدا، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌واده‌ی خۆیدا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش له‌و واده‌یه‌دا نه‌كرێت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێنا لهكێشاندنهوهی مه‌رسومه‌كه‌ی یان دواخستنی هه‌ڵبژاردن، «به‌بڕوای من وه‌كو كه‌سێكی یاسایی»، دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵكو دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودایه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شبكرێت ئه‌وا كارێكه له ده‌ره‌وه‌ی خواستی یه‌كێتی رووده‌دات، چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاماژه پێیوایه، "هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست له‌هه‌رێم ئاماده‌یه، كۆمسیۆن و یاسا هه‌یه‌و هێزه سیاسییه‌كان ئاماده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن جگه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵام ئێمه پابه‌ندین به‌و بنه‌ما دیموكراسییانه‌ی كه ماف ده‌دات به‌خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكات"
د.ڕێواز فایه‌ق جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه:"سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌ئاماده‌كاریدان بۆ هه‌ڵبژاردن و لیستی كاندید، به‌رنامه‌ی كاری یه‌كێتی بۆ هه‌ڵبژاردن، دروشمه‌كانی یه‌كێتی، كاروباره لۆجستی و ته‌كنیكییه‌كان هه‌روه‌ها لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشت هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش دروستكراون، سه‌رۆكی لیژنه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كان، وردكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش له‌ناو هه‌ر بازنه‌یه‌كدا كراوه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ند و كۆمیته‌كانی یه‌كێتییه‌وه".
به‌وته‌ی رێواز فایه‌ق، " یه‌كێتی پێی وایه قۆناغه‌كه نه‌گه‌یشتۆته كۆتایی و هیوادارین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌ستی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌رنه‌چێت، چونكه یه‌كێك له‌هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كانی لاوازبوونی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن و نه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و راسته‌قینه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان"،
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌رسومی تایبه‌تی رۆژی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ 10ی حوزه‌یران دیاریكردووه.
PM:12:08:01/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت