قوباد تاڵه‌بانی: سورین لەسەر بۆچوونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت
وێستگه نیوزـ
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی كۆبنه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان جه‌ختی له ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه‌یه له واده‌ی خۆیدا كرده‌وه‌و وتی: " سورین لەسەر بۆچوونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت".
نوسینگەی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی لهوهكردوه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جێگری سەرۆک وەزیران له ده‌باشان لەگەڵ ماوریتسیۆ گرێنگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كۆبوه‌ته‌وه‌و دوایین پەرەسەندنەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان تاوتوێ کردوه‌و تیشک خراوهتەسەر گۆڕانکارییە سیاسییەکان و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
بە گوێرەی راگەیەندراوهكه، قوباد تاڵه‌بانی وتویه‌تی:" پەرۆشین بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، ئەوەش لەپێناو کاراکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان ".
جگێری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه و وه‌ك راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت، قوباد تاڵه‌بانی وتویه‌تی:" سورین لەسەر بۆچوونی خۆمان و دەبێت هەڵبژاردن بکرێت و لەوە زیاتر دوانەکەوێت ".
PM:06:06:16/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت