شاخهوان عهبدوڵا: بهبێ پارتی ههڵبژاردن ناكرێت
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
وێستگهنیوزـ
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کاتێک دەکرێت کە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان تیایدا بەشدار بن و تێبینییەکانی پارتیش جدین و تایبەتن بە گەلی کوردستانەوە.
شاخهوان عهبدوڵا، کەلە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە ئهمڕۆ سێشهممه 16ی نیسانی 2024، له بهغدا به رۆژنامهنووسانی راگهیاند: پارتی هێزێکی گەورەیە لەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت، ئەوەش واقعێکە کە سەرجەم هێز و لایەنەکان لە بەغدا درکیان پێکردووە.
راشیگەیاند: بۆ دواخستنی دەنگدان هەنگاو هەیە بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان پارتی و بەشێکیشیان کاتیان پێویستە، بۆیە چەند هەڵبژاردن چەند دوا دەکەوێت ئەوە بابەتێکی دیکەیە و سەرلەنوێش جەختیکردەوە لەوەی "هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت".
PM:12:14:16/04/2024
ئهم بابهته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت