دوای گه‌یشتن به 86 دۆلار نرخی نه‌وت دابه‌زی
وێستگهنیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو و برێنت جارێكی تر دابه‌زینیان به‌خۆوه بینی ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه، به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشتبووه سه‌رو 86 دۆلار.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی ئاداری 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به 84 دۆلار و 85 سه‌نته له‌كاتێكدا دوێنێ به 86 دۆلار و 16 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به 80 دۆلار و 88 سه‌نته، له‌كاتێكدا دوێنێ به 82 دۆلار و 02 فرۆشرا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به دوو هه‌زار و 177 دۆلاره.
AM:10:03:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت