كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه‌ كوژرا


وێستگه‌نیوزـ

کچێکی ته‌مه‌ن 17 ساڵ بە ناوی رۆژین عەزیمی، خەڵکی شاری دیواندەرە بە پاساوی پاراستنی "شەرەف و نامووس" لەلایەن براکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.


بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی شەممە 3ی حوزه‌یرانی 2023، کچێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی رۆژین عەزیمی، لە ماڵی خۆیاندا کە لە گوندی "ئاخکەند"ی شاری دیواندەرە، بە شێوەیەکی نا مرۆڤانه‌ کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو کچە لاوە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن براکەیەوە بە لێدانی چەکوش و تەور کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان پاساوی کوشتنی ئەم کچە لاوە کە لەلایەن براکەیەوە بە شێوەیەکی درندانه‌، به‌هۆی "پەیوەندیی ناوبراوه‌وه‌ بووه‌ لەگەڵ کوڕێکدا".

دایک و باوکی رۆژین عەزیمی لەگەڵ براکەی بە ناوی ئاراش، دوای کوشتنی کچەکەیان دەستبەسەر کراون و ئێستاکەش دایکی ئەم کچە ئازاد کراوە، بەڵام باوک و براکەی تا ئێستاش هەر لە دەستبەسەرگەدان.

هەر لەو پەیوەندییە و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، ژنێکی لاو لە شاری ئیلام و لەلایەن باوکە تەمەن 68 ساڵەکەیەوە بە چەندین لێدانی خشتی کوورەیی کوژرا و پاشان دوای ئەوەی کە بکوژەکە دەستبەسەر کراوە، پاساوی ئەو کوشتنەی بۆ "کێشەی خێزانی" گەڕاندووەتەوە.


PM:01:24:05/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 24668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو