لە پردێ حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگە دەستگیر دەکات


وێستگەنیوز_

لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک حەشدی شەعبی پێنج پێشمەرگە دەستگیر دەکات کە بۆ سەردانیکردنی بنکەی تەندروستی چووبوون. 
 
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، هێزێکی حەشدی شەعبی لەناو بازاڕی پردێ چواردەوری پێنج پێشمەرگە دەگرن کە بەبێ چەک بەنیازبوون بچنە بنکەی تەندروستیی پردێ و دوای قۆڵ بەستکردنیان رەوانەی پۆلیسی پردێ کراون. 
 
لەبەر ئەوەی هیچ تاوانێکیان نەکردووە لە بنکەی پۆلیسی پردێ ئازاد دەکرێن، دواتر هێزی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیریان دەکەن، گوایە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەیان بەناوی خۆیانەوە نییە و بەناوی باوکی یەکێک لە پێشمەرگەکانەوەیە.  
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو پێنج پێشمەرگەیە تەنیا پانتۆڵەکانیان سەربازیی بووە و چەکیان پێنەبووە. 
 
دوای دوو کاتژمێر مانەوە لەو بنکەیەش ئازاد کران و دواتر لەلایەن فەوجێکی سوپای عێراقییەوە دەستبەرکراون و بۆ بارەگای فەوجی سێی سوپای عێراق لە پردێ بردراون. 

سەرچاوە: رووداو


PM:01:54:22/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 3064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو