رێکخەری سەنتەری میترۆ: کەشێکی دوژمنکارانە بەرامبەر بە رۆژنامەنووس لە ئارادایە


وێستگەنیوز_

ئەمرۆ دووشەممە 16ـی 1ـی 2023، سەنتەری میترۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان لە راپۆرتێکی ساڵانەیدا بڵاوکردەوە. 

لەو بارەیەوە، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان رایگەیاند، "کەشێکی دوژمنکارانە بەرامبەر بە رۆژنامەنووس لە ئارادایە، بەشێکیان لەناو دەزگا میدیاییەکانیش مووچەیان پێنادرێت و مافیان دەخورێت."

لە ساڵی 2022 رەفتاری هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر تیمەکانی راگەیاند لە کاتی روماڵکردن گۆرانکاری بەسەردا نەهاتووە و ئاستەنگییان بۆ رۆژنامەنووس دروستکردووە، شەق وەشاندن و پەلاماردانی تیمەکانی راگەیاندن و دەستگیرکردنیان بە بێ فەرمانی دادوەر. رۆژنامەنووس بەر لە رۆشتنی بۆ رووماڵی رووداوەکان، لەبەردەم ماڵی خۆیدا دەستگیرکراوە."

دەشڵێت، "هێزە ئەمنییەکان بە زەبری هێز وێنە و بەڵگەیان بە رۆژنامەنووسان سڕیوەتەوە."

زانیاری زیاتر لەم ڤیدیۆیەدا..


AM:11:48:16/01/2023


ئه‌م بابه‌ته 2464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت