کازمی: هەر حکومەتیك سەدر لەخۆ نەگرێت، رووبەڕووی ئاڵانگاریی گەورە دەبێتەوە

‌سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی

وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، وای دەبینێت هەر حکومەتێک بەبێ بەشداریی موقتەدا سەدری رابەری رەوتی سەدر پێکبهێنرێت، ئەوا رووبەڕووی ئاڵانگاریی گەورە دەبێتەوە.هەروەها هۆشداریشیدا لە دوودووبارەبوونەوەی رووداوەکانی تشرینی 2019.

کازمی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ (مۆنیتۆر) ئاماژەی بەوەدا، کە عێراق پێویستی بەوەیە خۆی بەدوور بگرێت لە رابردووەیەکی پڕ لە توندوتیژی و روو لە داهاتوویەک بکات کە لەسەر گفتوگۆ وەستابێت و وتی: "ئێستا هەمووان دەزانن هەر حکومەتیك سەدر لەخۆ نەگرێت، ئەوا رووبەڕووی ئاڵانگاریی گەورە دەبێتەوە".

هەروەها وتیشی: "چینی سیاسیی لە عێراق کێشەی نەبوونی متمانەی هەیە لەلایەن خەڵکییەوە، دوورخستنەوەی سەدریش (بۆ نمونە) دەبێتە هۆی دووبارەبوونەوەی رووداوەکانی تشرینی 2019 و خراپتریش. هەربۆیە گفتوگۆ لە کارە لە پێشینەکانمە".

سەبارەت بە ئێرانیش وتی، ئێران دۆستی هەیە لە عێراقدا و دەتوانێت کاریگەریی لەسەریان هەبێت تا گفتوگۆبکەن و پەنا نەبەنە بەر چەک. 


PM:01:04:24/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو