بابل... ئاشکراکردنی گەندەڵییەک بە بڕی 50 ملیار دینار

‌عەلی ترکی ئەندام پەرلەمانی عێراق

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئەندامی لیژنەی نەزاهە لە پەرلەمانی عێراق عەلی ترکی، دۆسییەیەکی گەندڵیی لە دیوانی وەقفی سوننە لە پارێزگای بابل، سەبارەت بە پارەی قەرەبووکردنەوەی ئاوارەکان ئاشکرا دەکات، کە بڕەکەی 50 ملیار دینارە.

ترکی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی ئەلمەعلومە، رایگەیاند: "پارەی قەرەبووی ئاوارەکان لە پارێزگای بابل، کە لە میزانییەی ساڵی 2019دا هەیە، بە 50 ملیار دینار دەخەمڵێنرێت، تەنها 3 ملیار و 500 ملیۆنی لێ خەرجکراوە".

هەروەها دەڵێت، ئەو بە بەڵگەوە کاردەکات بۆ کردنەوەی دۆسییەی گەندەڵیی دیوانی وەقفی سونی لە پارێزگای بابل، کە یەکێکیان دۆسیەی پارەی ئاوارەکانە و لەلایەن گەندەڵکارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و "کەسایەتی دەستڕۆیشتوو هەن لە دیوانی وەقفی سونی لە پارێزگای بابل، دەستیان بەسەر ئەو پارانەدا گرتووە، کە بۆ قەرەبووی خێزانە ئاوارەکان بووە".


PM:02:32:22/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو