شۆفێرانی بارهه‌ڵگر رێگه‌ی نێوان رانیه‌_ پشده‌ریان داخست

‌گردبوونەوەی بارهەڵگرەکان

وێستگه‌نیوزـ

به هۆی زیادکردنی نرخی کێش کردنه‌وه‌ شۆفێرانی بارهەڵگر گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامداو به‌هۆیه‌وه‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان قەزای پشدر و رانیەیان داخست.


ئه‌میر حه‌سه‌ن، په‌یامنێری وێستگه‌نیوز رایگه‌یاند: شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێشتر نرخی قه‌قانكردن بێبه‌رانبه‌ر بووه‌، به‌ڵام دواتر كراوه‌ته‌ هه‌زار دینارو سێ هه‌زار دینار، ئێستاش كراوه‌ به‌ پێنج هه‌زار دینار، بۆیه‌ داوای هه‌رزانكردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.



AM:11:04:08/05/2022


ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت