شوان محەمەد: چاومان لەوەیە لە بەغدا کورسییەکانمان زیاد بکەین

‌شوان محەمەد

وێستگه‌ نیوز ـ
پارتی لە سێ بانەی هەڵبژاردنی بەغدا، بەشداریی هەڵبژاردن دەکات، لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەک کورسی بەدەست هێنا و بەرپرسی لقی پارتی لە بەغدا دەڵێت، ''کورسییەکانمان زیاد دەکات''.



شوان محەمەد، بەرپرسی لقیپێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا بە ماڵپەڕی فەرمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌: "لە بەغدای پایتەختی عیراق سێ کاندیدمان هەیە و لە سێ بازنە بەشداریمان کردووە، هەرسێ کاندیدەکەمان کوردن، جگە لە دەنگدەرانی کوردی بەغدا، دەنگی هاووڵاتییانی عەرەبیش بەدەست دەهێنین".

شوان محەمەد وتی: "ساڵی 2018 لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توانیمان لە بەغدا کورسییەکی پەرلەمان بەدەست بهێنین، کورسییەکەی خۆمان دەپارێزین و چاومان لەوەیە کورسی زیاتریش بەدەست بهێنین''.

شوان محەمەد باسی له‌وه‌شكرد: "لە پارێزگای کوت بەشداریی هەڵبژاردنەکان دەکەین و کاندیدێکمان لەو پارێزگایەش هەیە و بەپێی یاسایی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و بەرنامەی هەڵبژاردنی پارتی دەستمان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە''.

وه‌ك به‌رپرسی لقی پێنجی به‌غدای پارتی ئاماژه‌ی پێداوه‌: ''لە ڕێگەی هەموو کەناڵەکانەوە هەوڵ دەدەین بەرنامەی پارتی بە دەنگدارانمان بگەیەنین کە بەرنامەیەکی زۆر باشە و، لە بەغدا و کوت کاندیدەکانمان کە بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن، تووشی هیچ کێشەیەک نەبوونەتەوە''.


AM:09:37:23/09/2021


ئه‌م بابه‌ته 2348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت