كارمەندێك کە بەڵگەکانی کۆمسیۆنی پێیە چارەنوسی نادیارە
بڵاوکراوەکەی کۆمسیۆن
وێستگە نیوز_
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان عێراق رایگەیاند، یەكێك لە فەرمانبەرەكانی كە چەند داتا و زانیارییەكی تایبەتی پێیە و پیشەی نوێکردنەوەی سیستمی کۆمپیوتەر بووە لە بەغدادی پایتەخت چارەنووسی نادیارە.
لە نوسراوێكدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمرۆ 19ی ئەیلوول. ڕایگەیاندووە، " لە رۆژی هەینییەوە فەرمانبەرێکمان کە بە گرێبەستی کاتی لەگەڵمان کاری کردووە، بەناوی عەلی ئەحمەد حسێن بێسەروشوێنە كە كۆمپیوتەرێك و هاردێكی پڕ لە داتای پێیە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کارمەندەکە لە ناوەندی یوسفییە 1125 کاری کردووە و پیشەکەی نوێکار و چاودێری سیستمی کۆمپیوتەر بووە"، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە چارەنووس نادیاری ئەو کارمەندەی لایەنە ئەمنییەکانی ئاگادارکردۆتەوە.
PM:03:38:19/09/2021
ئهم بابهته 4204
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت