هاوڵاتییه‌ك له ماوه‌ت به‌هۆى به‌ردانه‌وه‌ى ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خنكاوه
وێستگه نیوز-
قائمقامى قه‌زاى ماوه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوڵاتییه‌ك به‌ناوى ئیسماعیل ڕحیم زۆراب ته‌مه‌ن58 ساڵ دانیشتوی گەڕەکی زەرگەتە له شاری سلێمانی له گوندی چۆمان سەر بە قەزای ماوەت کە ئێران ئاوى به‌رداوه‌ته‌وه ئەم پیاوە کەم ئەندامە و قاچێکی ده‌ستكردى هەبووە نەیتوانی خۆی ڕزگاربکات و خنکاوە .
کامەران حسن، قائمقامى قه‌زاى ماوه‌ت بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتی ئیسماعیل ڕحیم زۆراب موالیدی 1954 دانیشتوی شاری سلێمانی گەڕەکی زەرگەتە ئەم بەیانیە چون بۆڕاو بۆگوندی چۆمان سەربەقەزای ماوەت ئەوان ئاگاداری ئەوەنەبون کەئێران ئاوبەردەدەنەوەئەم پیاوە کەم ئەندامەوقاچێکی سەناعی هەبوە نەیتوانی خۆی ڕزگاربکات وخنکاوە
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، داوامان لەپۆلیس کردووە ئاگاداری هاوڵاتیان بکاتەوە کە نزیک ئەم شوێنانە نەکەوێت بەڵام هاوڵاتیان خۆیان ناپارێزن، پۆلیسی بەرگری شارستانی وپۆلیسی دارستان چەندین جار هاوڵاتیان ڕزگار کردووە لە خنکان.
PM:05:42:24/06/2021
ئه‌م بابه‌ته 4064
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت