تەیف سامی واژۆی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی 7 کرد
وێستگەنیوز_ لەنیا بەختیار
تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق نزیکەی کاتژمێرێک پێش ئێستا واژۆی لەسەر نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم کرد.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وێستگەنیوزی راگەیاند، لە ئێستادا نوسراوی خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم لە نوسینگەکەی وەزیری دارایی عێراقەوە نێردراوە بۆ بەشی وردبینی.
ئاماژەی بەوەشکرد، نوسراوی خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان لە دوای وردبینی کردن بۆ بەشی پارەدان دەنێردرێت تاوەکو پارەی بۆ خەرج بکرێت.
بە وتەی سەرچاوەکە، کاتی کارکردنی دەوامی وەزارەت کەمی ماوە، بەو هۆکارە پێدەچێت خەرجکردنی پارەکە بکەوێتە سبەی. دەشڵێت: ئەگەر بەیانی هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبێت، پارەکە خەج دەکرێت و دەخرێتە سەر هەژمارەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان؛ و لەگەڵ گەشتنی پارەکەش وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی حەوت بڵاودەکاتەوە.
PM:01:53:29/09/2025
ئهم بابهته 1092
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت