راوێژكارێكی سودانی: دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه نابێت
وێستگه‌نیوزـ
راوێژكارێكی سودانی باس له‌وه ده‌كات كه دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، كاریگه‌ری له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نابێت، ئه‌و لێدوانانه‌شی باس له‌وه ده‌كه‌ن راست نین.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2024، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری به شەفەق نیوزی راگەیاند، "باسکردن لەسەر قەیرانی نەختینەیی دارایی و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و بابەتی دیکە دەنگۆ و موزایه‌ده‌ی سیاسین و راست نین".
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زیاتر وتی، "عێراق یەکەمجار نییە رووبەڕووی کێشەی دابەزینی نرخی نەوت دەبێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت نییە".
لە درێژەی قسەکانیدا باسی له‌وه‌شكرد، "نزیکەی 4.5 ملیۆن فەرمانبەر دڵنیا دەکەینەوە کە مووچەکانیان بە تەواوی بیمە کراوە و لە کاتی خۆیدا خەرج دەکرێت".
ئابووریناسان پێشتر هۆشدارییان دابوو کە قەیرانی مووچە روو لە فەرمانبەرانی عێراق دەکاتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە.
PM:04:28:15/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت