نرخی نه‌وت و زێڕ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات
وێستگه نیوزـ
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان رووی له نزمبوونه‌وه كرد، به‌پێچه‌وانه‌وه نرخی زێڕ زیاتر به‌رزبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2024، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزمبووه‌وه بۆ 71 دۆلار و 61 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 72 دۆلار و 43 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه بۆ 68 دۆلار و 65 سه‌نت له كاتێكدا دوێنێ به 69 دۆلار و 28 سه‌نت فرۆشرا.
به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانی جیهان یه‌ك ئۆنسه زێڕ به‌رزبووه‌وه بۆ دوو هه‌زار و 578 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه دوێنێ به دوو هه‌زار و 566 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
AM:08:13:14/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت