ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازانی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه
وێستگه‌نیوز –
له‌و كاته‌وه‌ی كه ئه‌مریكا و ئیسرائیل له 28ی شوباته‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێكردووه، لانیكه‌م 13 سه‌ربازی ئه‌مریكا كوژراون.
له جه‌نگی ئێستای ناوچه‌كه‌دا له‌نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران تا ئێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
دوایین قوربانیش شه‌ش كارمه‌ندی فڕۆكه‌یه‌كی سووته‌مه‌نی پڕكهرهوهن كه له 12ی ئازاردا له عێراق كه‌وته خواره‌وه.
تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌ندامانی تیمی فڕۆكه‌وانی كوژراو ئاشكرا نه‌كراوه، تا كه‌سوكاره‌كانیان ئاگادار بكرێنه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته میدیاییه‌كانی ئه‌مریكا، كۆی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییانه‌ی برینداربوون نزیكه‌ی 200 كه‌سه، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 170 كه‌سیان دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌ركه‌كانیان.
له نێو ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كوژراون، شه‌ش سه‌رباز له 1ی ئازار له هێرشێكی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆ سه‌ر به‌نده‌ری شوعه‌یبه له كوێت گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كه ده‌كرێت. ئه‌وان په‌یوه‌ست بوون به فه‌رمانده‌یی لۆجستیكی 103 له شاری دێسمۆین كه به‌رپرسیاره له دابینكردنی خۆراك و ئاو و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سه‌ربازه‌كان، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی ئامێر و پێداویستییه‌كان.
AM:09:32:14/03/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت