سێنتکۆم: شەش سەربازمان بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە عێراق گیانیان لەدەستدا


وێستگەنیوز-

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە عێراق شەش سەربازی ئەمریکی کە تیمی فڕۆکەکە بوون گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ هەینی 13ی ئاداری 2026، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، "لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سوتەمەنی هەڵگرەکەمان لە عێراق لە جۆری KC-135ی ئەمریکی شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "رووداوەکە دوێنێ پێنجشەممە 12ی ئاداری 2026، روویداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەردەوامە، بەڵام دڵنیاین لەلایەن دوژمنانمانەوە نەخراوەتە خوار، هەروەها بەهۆی تەقەی هەڵەی هێزە دۆستەکانمانەوە نەبووە".

سێنتکۆم دەشڵێت، "ناسنامەی هەر شەش ئەندامەکە پارێزراوە و ئاشکرا ناکرێت تاوەکو 24 کاتژمێر بەسەر ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری نزیکیان تێدەپەڕێت".


PM:05:50:13/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت