سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان: وێستگەنیوز چوار پۆستی دەزگاکەی بە چوار ژنە میدیاکار سپارد ئەمەش ئەزموونێکی نوێیە


وێستگەنیوز-

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان-لقی سلێمانی پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو چوار ژنە رۆژنامەنووسەی وێستگەنیوز دەکات کە پۆستیان پێدراوە لە دەزگاکە و دەڵێت، "وێستگەنیوز و نیوەی کۆمەڵگە".


لە پەیامەکەیدا سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان-لقی سلێمانی رایگەیاند، "لە ھەنگاوێکدا کە جێگەی دەستخۆشیی ھەموو لایەک بوو بە تایبەت ئێمە لە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان-لقی سلێمانی، دەزگای میدیایی وێستگەنیوز چوار پۆستی دەزگاکەی بە چوار ژنە میدیاکار سپارد، ئەمەش ئەزموونێکی نوێیە لە بواری رۆژنامەگەریی کوردیدا و ھیوادارین ھەر چوار خانمەکە سەرکەوتوو بن و سەرجەم کەناڵەکانی تریش چاو لە دەزگای وێستگە بکەن و رەچاوی باڵانسی جێندەریی بکەن کە نیوەی زیندووی کۆمەڵگەن، لەمەودواش بەپێی تواناو شارەزاییەکانیان خانمان پۆستە میدیایی و ئیداریەکان وەربگرن".

لە پەیامەکەشدا ئەوە هاتووە، "جارێکی تر دەستخۆشیی لەم ھەنگاوەی ھاوکارمان سیروان غەریب و دەزگای وێستگەنیوز و ھەر چوار خانمە میدیاکارەکان دەکەین، سەرکەوتوو تربن".

رۆژی چوارشەممە 11ی ئاداری 2026، بەپێی نووسراوێکی سەرۆکی دامەزراوەی میدیایی وێستگەنیوز، چوار رۆژنامەنووسی ژن پۆستە ڕۆژنامەوانییەکانی وێستگەنیوزیان وەرگرت بەمشێوەیەی خوارەوە:

لەنیا بەختیار - سەرنووسەری وێستگەنیوز / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن لقی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی سلێمانی- دەرچووی بەشی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی CIS لوبنانی نێودەوڵەتی.

ئاڵا ئەحمەد - بەڕێوبەری وێستگەکڵاس / دەرچووی بەشی فەلسەفە زانکۆی ڕاپەرین.

سازگار ئەحمەد - ڕێکخەری ژووری هەواڵ / دەرچووی بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی.

سۆلین عوسمان - سەرپەرشتیاری وێستگە ستایل / دەرچووی بەشی زمانی عەرەب لە زانکۆی سلێمانی.

سیروان غەریب، سەرۆکی دامەزراوەی وێستگەنیوز رایگەیاند، "ئەم هەنگاوە پەیوەندی بەتواناکانی ئەم خانمانەوە هەیە، کەتوانیویانە لەکارەکانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن و جێگەی دەستیان دیاربێت و هەموو ئەندامانی دەزگاکەش گۆڕانکارییەکانیان پێ قبوڵەو پاڵپشتی بڕیارەکە دەکەن".


PM:05:24:13/03/2026


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو