وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئەمریکا لە سووریا رێکخراوێکی تیرۆریستی دەپارێزێت
وێستگەنیوز_
وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان دەڵێت: ئەمریکا سەدا 80ـی پاساوەکانی مانەوەی لە سووریا نەماوە و ئەو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە سووریا دەپارێزێت.
ئەمرۆ سێشەممە 7ـی 1ـی 2025، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئەمریکا لە سووریا، ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەپارێزێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە، ئۆپەراسیۆن دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ئەنجام دەدەین.
وتیشی: ڕێگە نادەن هیچ دەوڵەتێک کۆنتڕۆڵی سووریا بکات، ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هەڕەشەن بۆ سەر سووریا و تورکیا و عێراق، پێشی وایە، ئیدارەی نوێی سووریا گفتوگۆ لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەکات.
PM:10:20:07/01/2025
ئهم بابهته 684
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت