پوتین فه‌رمانی كرد ژماره‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ملیۆنێك و 500 هه‌زار سه‌رباز زیاد بكرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی روسیا بڕیارێكی واژۆ كرد كه ژماره‌ی سوپاكه‌ی به بڕی 180 هه‌زار سه‌رباز زیاد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی بگاته یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار و ببێته دووه‌م گه‌وره‌ترین سوپای جیهان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی روسیا فه‌رمانی دا ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپای روسیا به رێژه‌ی 180 هه‌زار سه‌رباز زیاد بكات، به‌مه‌ش كۆی گشتی هێزه‌كانی روسیا ده‌گاته یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار سه‌رباز.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه، ژماره‌ی هێزه‌كانی روسیا به دوو ملیۆن و 389 هه‌زار و 130 كه‌س دیاریكراوه كه یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌سیان سه‌ربازی ده‌بن.
به‌پێی فه‌رمانی پێشوو كه له 1ی كانوونی دووه‌می 2023 كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و فه‌رمانه نوێیه‌كه جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه، هێزه‌كانی روسیا دوو ملیۆن و 209 هه‌زار و 130 كه‌س بوون كه یه‌ك ملیۆن و 320 هه‌زار كه‌سیان سه‌ربازی بوون.
فه‌رمانه نوێیه‌كه له 1ی كانوونی دووه‌می 2024ه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌گوێره‌ی داتاكانی په‌یمانگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه ستراتیژییه‌كان كه ناوه‌ندێكی پێشه‌نگی توێژینه‌وه‌ی سه‌ربازییه، به‌م زیادبوونه روسیا له رووی ژماره‌ی سه‌ربازه‌وه ئه‌مریكا و هیندستان تێده‌په‌ڕێنێت و له دوای چین ده‌بێته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سوپا.
ئه‌م فه‌رمانه له كاتێكدایه كه شه‌ڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیا بۆ ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ و نیوه به‌رده‌وامه.
PM:09:45:16/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 536
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت