یه‌حیا سنوار سوپاس و ده‌ستخۆشی به‌خشیوه‌ته‌وه و نامه كۆدكراوه‌كانی چۆن چۆنی ده‌گه‌ن؟
وێستگەنیوز-
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، یه‌حیا سنوار سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، دوو نامه‌ی ناردووه، یه‌كێكیان بۆ حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا سكرتێری گشتی حزبوڵڵا، ئه‌وی تریان بۆ حوسییه‌كان.
سنوار له‌و دوو نامه‌یه‌دا، سوپاسی هه‌ردوولا ده‌كات بۆ پشتگیری‌یان له حه‌ماس له شه‌ڕه‌كه‌ی دژ به ئیسرائیل و پیرۆزبایی ئه‌و "ده‌ستكه‌وتانه"یان لێده‌كات كه به‌ده‌ستهاتوون.
هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه ده‌كاته حه‌ماس ئاماده‌یه بۆ شه‌ڕێكی به‌رده‌وامی درێژخایه‌ن. به‌ڵام به‌ده‌ر له ئاماده‌یی حه‌ماس بۆ شه‌ڕی درێژخایه‌ن و به پێچه‌وانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه كه نزیكه‌ی 11 مانگه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه و له كۆمه‌ڵێك چادردا ده‌ژین كه هیچ گونجاو نییه بۆ هاتنی زستان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كوشتنی زیاد له 41 هه‌زار فه‌له‌ستینی.
به‌ده‌ر له هه‌مو ئه‌وانه، پرسیاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌مه‌یه: سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه تا ئێستاش پێده‌چێت له یه‌كێك له تونێله‌كانی غه‌ززه‌دا خۆی شاردبێته‌وه، چۆنی چۆنی ئه‌و نامانه‌ی ده‌نێرێت؟
وادیاره له كاتی كوشتنی ساڵح ئه‌لعاروری دامه‌زرێنه‌ری باڵی سه‌ربازی حه‌ماس له بێروت پێش چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، سنوار بۆ گه‌یاندنی نامه‌كانی، سیستمێكی ئاڵۆز به‌كارده‌هێنێت كه ژماره‌یه‌ك له نامه‌به‌ر و كۆد و تێبینی نووسراو به ده‌ست، له‌خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها تا راده‌یه‌كی زۆر خۆی به‌دوور گرتووه له په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی یان ناردنی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه ئیسرائیل بتوانێت به‌دواداچونیان بۆ بكات.
به‌شێك له‌و عه‌ره‌بانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه وه‌ك نێوه‌ندگیر، به‌شداری دانوستانه‌كانی راگرتنی شه‌ڕه‌كه‌یان له غه‌ززه كردووه، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه: "سنوار زۆربه‌یجار نامه‌یه‌ك ده‌نێرێت به ده‌ست نووسراوه، ئه‌م نامه‌یه سه‌ره‌تا ده‌درێت به كه‌سێكی متمانه‌پێكراوی حه‌ماس، پاشان نامه‌كه له رێگه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نامه‌به‌ره‌وه، ده‌گوێزرێته‌وه و له‌وانه‌یه هه‌ندێك له‌و نامه‌به‌رانه، خه‌ڵكانی مه‌ده‌نی بن".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه دواتر له‌وانه‌یه نامه‌كه بگاته ده‌ست كه‌سێكی نێوه‌ندگیری عه‌ره‌ب له ناوه‌وه‌ی غه‌ززه، یان ده‌گاته ده‌ست یه‌كێك له ئه‌ندامانی حه‌ماس كه ته‌له‌فۆن به‌كارده‌هێنێت یان رێگایه‌كی دیكه به‌كارده‌هێنێت بۆ گه‌یاندنی نامه‌كه به ئه‌ندامانی حه‌ماس له ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه. رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ وا ده‌ڵێت.
دوای كوشتنی ساڵح ئه‌لعاروری، سنوار هه‌مو په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی، له رێگه‌ی نامه و رێنمایی نووسراوه‌وه ئه‌نجامده‌دات، یان له رێگه‌ی قسه‌كردنی زاره‌كی راسته‌وخۆوه، هه‌ندێكجاریش له رێگه‌ی تۆماركردنی ده‌نگی كه دواتر له‌لایه‌ن بازنه‌یه‌كی بچوك له یاریده‌ده‌ره‌كانییه‌وه، تۆماره ده‌نگییه‌كه ده‌ستاوده‌ست ده‌كات و بڵاوده‌كرێته‌وه.
دوا به دوای كوشتنی ئه‌لعاروری، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای دیكه‌ی حه‌ماس و حزبوڵڵا كوژران، له‌وانه محه‌ممه‌د زه‌یف فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی حه‌ماس كه كوژرانی له مانگی ته‌موزی رابردوو له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پشتڕاستكرایه‌وه.
دواتر كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس له تارانی پایته‌ختی ئێران. پاشان كوژرانی فوئاد شوكر فه‌رمانده‌ی حزبوڵڵا له ناوجه‌رگه‌ی گه‌ڕه‌كێكی باشوری بێروت.
فوئاد شوكر پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بكرێته ئامانج، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له كه‌سێكه‌وه بۆ دێت و پێده‌چێت ئه‌و كه‌سه توانیبێتی دزه بكاته نێو تۆڕی په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌كانی حزبوڵڵاوه.
لێره‌وه دوای ئه‌و هه‌مو كوشتنه، سنوار گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌كارهێنانی سیستمێكی سه‌ره‌تاییانه‌ی په‌یوه‌ندیكردن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو خۆپارێزییه و ئه‌و شێوازه سه‌ره‌تاییانه‌ی په‌یوه‌ندیكردن، هیچ گومان له‌وه‌دا نییه كه هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی سنوار هه‌یه.
له‌م باره‌یه‌وه به وته‌ی تۆماس وێتنگتۆن شاره‌زا له شه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی و توێژه‌ر له په‌یمانگای رۆیاڵ یونایتد سێرڤس له له‌نده‌ن ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی حه‌ماس زۆر ئاگاداری خۆیه‌تی، وه‌لێ ئه‌نجامدانی ته‌نها یه‌ك هه‌ڵه، به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی واژۆ له‌سه‌ر كوشتنی خۆی بكات".
AM:11:43:17/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت