رایان ویسلی رۆس كێیه كه هه‌وڵیداوه دۆناڵد ترامپ تیرۆر بكات؟
وێستگەنیوز-
دوێنی یه‌ك شه‌ممه 15ی ئه‌یلولی 2024، دۆناڵد ترامپ بۆ جاری دووه‌م هه‌وڵی تیرۆركردنی درا، له ماوه‌ی دوو مانگدا ئه‌مه دووه‌مجاره هه‌وڵی تیرۆركردنی ترامپ ده‌درێت.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند ترامپ "سه‌لامه‌ته و زیانی پێنه‌گه‌یشتووه".
ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌ندامه‌كانی: "ته‌قه‌یان له چه‌كدارێك كردووه" له ده‌وروبه‌ری یاریگای گۆڵفه‌كه بینراوه كه تایبه‌ته به ترامپ له نزیك ماڵه‌كه‌ی له "بالم پیتچ" له فلۆریدا.
دواتر پۆلیسی شاره‌كه رایگه‌یاند كه‌سێكیان به ناوی رایان ویسلی رۆس ده‌ستگیركردووه و گومانی لێده‌كرێت هه‌وڵیدابێت ترامپ تیرۆر بكات.
ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، چه‌كێكی له جۆری "ئه‌ی كه‌ی 47" پێبووه و له میانه‌ی سیاجی یاریگاكه‌وه كه خاوه‌ندارییه‌كه‌ی بۆ ترامپ ده‌گه‌ڕێته‌وه، لووله‌ی چه‌كه‌كه‌ی كردووه ترامپ.
به‌ڵام ئه‌ندامانی ده‌زگای خزمه‌تگوزاری نهێنی، به خێرایی هاتوونه‌ته ده‌ست و ته‌قه‌یان له چه‌كداره‌كه كردووه، ئه‌ویش هه‌ڵهاتووه و ئه‌و ناوه‌ی به‌جێهێشتووه، وه‌لێ دوای ته‌نها كاتژمێرێك نیو له رووداوه‌كه، چه‌كداره‌كه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و كه‌سه كێیه كه ناوی رایان ویسلی رۆسه و پێشینه‌ی چییه؟
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی چه‌كداره‌كه، میدیا ناوخۆییه‌كان كه‌وتنه سۆراخكردن و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی كه‌سه‌كه كه ناوی رایان ویسلی رۆسه و پیاوێكی سپیپێستی ته‌مه‌ن 58 ساڵه، له ویلایه‌تی هاوای كۆمپانیایه‌كی بچوكی خانووبه‌ره به‌ڕێوه‌ده‌بات.
پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه پێشتر دۆسێی هه‌بووه و ساڵی 2022 به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستگیركراوه. جگه له‌وه ساڵی 2003 به تۆمه‌تی نه‌بوونی مۆڵه‌تی شۆفێری و هه‌ڵگرتنی چه‌ك و راكردن له‌ده‌ست پۆلیس، دادگایی كراوه. ساڵی 2010 بۆ جاری سێیه‌م به تۆمه‌تی بوونی كه‌لوپه‌لی دزراو، دادگایی كراوه.
رایان ویسلی به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك فه‌یسبوك و ئێكس، چالاك بووه و وتاری نووسیوه و تێیدا باسی له سیاسه‌ته و ئه‌و رووداوانه كردووه كه له ئاستی ناوخۆ و جیهاندا روویانداوه.
ساڵی 2020 له یه‌كێك له تویته دیاره‌كانیدا باس له‌وه ده‌كات له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ساڵی 2016، ده‌نگی به دۆناڵد ترامپ داوه. به‌ڵام دواتر له به‌رانبه‌ر ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ترامپ، په‌شیمان و نا‌ئومێد بووه و ده‌ستیكردووه به ره‌خنه‌گرتن له ترامپ و كاندیده‌كانی دیكه‌ی كۆمارییه‌كانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی پێباشتره.
له شه‌وی رابردووه‌وه، هه‌ژماره‌كانی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌تكراونه‌ته‌وه و داخراون، هه‌روه‌ها له سۆشیال میدیا ده‌ركه‌وتووه، رایان ویسلی له شه‌ڕی ئۆكرانیا دژ به روسیا، لایه‌نگری ئۆكرانیا ده‌كات، بگره له‌وه‌ش زیاتر پێداگری ده‌كات و ساڵی 2022 سه‌ردانی كیێڤ-ی كردووه و له‌وێ خۆی وه‌ك "خۆبه‌خشێك" ناساندووه، له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ " Newsweek Romania" ده‌ڵێت: "ئه‌مه ململانێیه‌كی ره‌گه‌زییه له نێوان سپیپێسته‌كان و ره‌شپێسته‌كان، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به چاكه دژ به خراپه".
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز، ویسلی هه‌وڵیداوه ئه‌و سه‌ربازه ئه‌فغانیانه‌ی له‌ده‌ست تالیبان رایانكردووه، ببات بۆ ئۆكرانیا و له‌وێ هاوشانی سه‌ربازه ئۆكرانییه‌كان به‌شداری شه‌ڕه‌كه بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پلانی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كۆمه‌ڵێك پاسپۆرتی پاكستانی بۆ ئه‌و سه‌ربازانه په‌یدابكات و له ئه‌فغانستان و ئێرانه‌وه، بیانگوازێته‌وه بۆ ئۆكرانیا.
له مانگی ئایاری ساڵی 2022، له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت: "پوتین تیرۆریسته و ده‌بێت له‌ناوببرێت. له‌به‌ر ئه‌وه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موان له سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه، واز له هه‌مو ئه‌و شتانه بێنن كه ده‌یكه‌ن و هه‌ر ئێستا بێن بۆ ئۆكرانیا".
PM:04:26:16/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت