جارێكی تر فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران باسی تۆڵه‌كردنه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی تۆڵه‌ی كوشتنی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌سینی له تاران ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ورده‌كاری ئاشكرا ناكات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2024 حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ ئاژانسی ته‌سنیم رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی تۆڵه‌ی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، له ئیسرائیل ده‌كاته‌وه.
حسێن سه‌لامی بۆ ئاژانسه‌كه وتی: "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له قه‌واره‌ی زایۆنی له كاتی دیاریكراودا ئه‌نجام ده‌درێت".
وتیشی: "ناتوانین ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا بكه‌ین، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه تۆڵه ده‌سێنینه‌وه".
سه‌لامی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه "وه‌ڵامدانه‌وه‌كه له‌كاتی خۆیدا ده‌بێت، ورده‌كارییه‌كانی ئاشكرا ناكه‌ین، ئه‌مجاره‌ش یه‌كلاییكه‌ره‌وه ده‌بێت”.
له 31ی ته‌مموزی رابردوو و له‌دوای به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكی نوێی ئێران، ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له ئه‌نجامی هێرشێك بۆ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی له هۆتێڵێكی سه‌ر به سوپای پاسداران له تارانی پایته‌خت، له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی كوژرا.
راسته‌وخۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئیسرائیل-یان به ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره تۆمه‌تبار كرد و له‌و كاته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه ده‌كه‌ن.
PM:12:41:14/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت