له‌سه‌ر داوای ئێران كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت


وێستگه‌نیوزـ

دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه‌، به‌رپر مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ تاران، ئێران داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد دانیشتنێكی به‌په‌له‌ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ رێكبخات و ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ره‌زامه‌ندی نیشاندا به‌ سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی له‌ باره‌ی ئه‌و پرسه‌.

هاوكات ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای داواكه‌ی ئێران بڕیاریدا به‌ سازدانی كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییه‌، به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشممه‌ 31ی ته‌مموزی 2024، لە هێرشێکدا لە ناوجەرگەی تاران ئیسماعیل هەنیە و پاسەوانێکی لە شوێنی مانەوەیان کوژران، ئێرانیش سێ رۆژ ماته‌مینیی راگه‌یاند.

هاوكات عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و سوپای پاسدارانیش هه‌ره‌شه‌ی تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش سه‌رۆكایه‌تی كۆمارو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان كرد، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش روسیا و چین و توركیا و چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ ناره‌زایی له‌ هه‌ڵكشانی دۆخه‌كه‌ ده‌ربڕی.


PM:08:22:31/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت