هاوبه‌شه‌كه‌ی ئوسامه‌ بن لادن له‌ پاكستان ده‌ستگیر كرا.. بزانه‌ كێیه‌؟


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ته‌موزی 2024، پاكستان ده‌ستگیركردنی "یه‌كێك له‌ هاوبه‌شه‌ نزیكه‌كانی" ئوسامه‌ بن لادن سه‌رۆكی پێشووی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی راگه‌یاند كه‌ له‌ ساڵی 2011 له‌ هه‌مان وڵات كوژرا.

به‌رپرسانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، له‌ شاری گۆجارات و له‌ ویلایه‌تی په‌نجاب له‌ خۆرهه‌ڵاتی پاكستان، توانییان "ئه‌مین حه‌ق" به‌ تۆمه‌تی پلاندانان بۆ "چالاكی تێكده‌رانه‌" و هه‌وڵدان بۆ "به‌ ئامانجگرتنی داموده‌زگا گرنگه‌كانی وڵات" ده‌ستگیربكه‌ن.

فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ شاری په‌نجاب Punjab، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "ده‌ستگیركردنی ئه‌مین حه‌ق، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره، بۆ هه‌وڵه‌كانی دژه‌ تیرۆر له‌ پاكستان و له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان، ده‌رده‌خات".

عوسمان ئه‌كره‌م گۆنادال به‌ رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی دژه‌ تیرۆر له‌ په‌نجاب، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند ئه‌مین حه‌ق، له‌ لایه‌ن ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌، وه‌ك هاوبه‌شێكی نزیكی بن لادن و رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ پۆلێنكرابوو.

گۆنادال ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌: "دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی له‌ ئه‌فغانستان، ئه‌مین حه‌ق ده‌ركه‌وته‌وه‌ و له‌ مانگی ئاب گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان و راسته‌وخۆ ده‌ستیكردووه‌ به‌ سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده‌".

ئاشكرایه‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له‌ ساڵی 2001، یه‌كه‌م رژێمی تالیبانی له‌ناوبرد، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی تالیبان رایزنه‌بوو به‌رپرسانی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ راده‌ستبكه‌ن كه‌ به‌رپرسیاری هێرشه‌كانی 11 ئه‌یلولی سه‌ر ئه‌مریكا بوون. پاشان بن لادن له‌ ساڵی 2011، دوای زانین و ده‌ستنیشانكردنی شوێنی نیشته‌جێبوونی، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌مریكا له‌ پاكستان كوژرا.

به‌ڵام بزووته‌نه‌وه‌ی تالیبان، له‌ مانگی ئابی ساڵی 2021، جارێكی دی حوكمی ئه‌فغانستانی گرته‌وه‌ ده‌ست.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئیسلام ئاباد، سه‌ركرده‌كانی كابول به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌ كۆتاییهێنان به‌و گروپانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر خاكی ئه‌فغانستان و به‌كاریده‌هێنن بۆ پلاندانان و هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوه‌وه‌ی پاكستان.

له‌ به‌رامبه‌ردا، حكومه‌تی تالیبان دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ رێگه‌ نادات گروپه‌ بیانییه‌كان، له‌ ئه‌فغانستانه‌وه‌ جووڵه‌ بكه‌ن. ئه‌م بارودۆخه‌ بووه‌ته‌ هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسلام ئاباد و كابول.


PM:10:30:19/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو