حه‌ماس: رێنمایی نوێ بۆ ئه‌و پاسه‌وانانه ده‌ركرا كه یاوه‌ری بارمته ئیسرائیلییه‌كان ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند كه رێنمایی نوێیان بۆ ئه‌و چه‌كدارانه‌یان ده‌ركردووه كه یاوه‌ری بارمته ئیسرائیلییه‌كان ده‌كه‌ن، له حاڵه‌تی نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی ئه‌یلولی 2024، ئه‌بو عوبه‌یده، وته‌بێژی كه‌تیبه‌كانی عیزه‌دین قه‌سام، باڵی چه‌كداری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی ئاشكرایكرد كه بزووتنه‌وه‌كه رێنمایی نوێی بۆ پاسه‌وانانی بارمته ئیسرائیلییه‌كان ده‌ركردووه سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئیسرائیل له شوێنه‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن نزیكببنه‌وه، ئیسرائیلی-شی به به‌رپرسیار زانی له كوشتنی شه‌ش زیندانی له ماوه‌كانی دواییدا، به‌ڵام چۆنیه‌تی ئه‌و رێنماییانه‌ی روون نه‌كرده‌وه.
ئه‌بو عوبه‌یده له ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی تێلێگرامه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "پێداگری (بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل) له‌سه‌ر ئازادكردنی بارمته‌كان له رێی فشاری سه‌ربازییه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێك ئه‌نجام بده‌ن، مانای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو خێزانه‌كانیان له ناو تابوته‌كان ده‌گه‌یه‌نێت".
هاوكات ناتانیاهۆ و سوپای ئه‌و وڵاته‌ی به به‌رپرسیار زانی له كوشتنی ئه‌و زیندانیانه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، له‌ڕێی "به‌مه‌به‌ست تێكدانی هه‌ر رێككه‌وتنێكی ئاڵوگۆڕی زیندانییه‌كان".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه ، ئه‌و شه‌ش بارمته‌یه‌ی ته‌رمه‌كانیان له تونێلێك له كه‌رتی غه‌ززه ده‌رهێنرایه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه‌وه له له‌ڕێی ته‌قه‌كردن "له پشتی سه‌ریان" كوژراون.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئه‌و بكوژانه شه‌ش زیندانی ئێمه‌یان كوشتووه و ته‌قه‌یان له پشتی سه‌ریان كردووه".
له كاتێكدا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له ته‌لئه‌بیب بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌سه‌ر یه‌ك خۆپیشاندانیان دژی حكومه‌ت ده‌ستپێكرد، سه‌رۆك وه‌زیران داوای ”لێبوردن”ی كرد به‌هۆی بێتوانایی له رزگاركردنی ئه‌و شه‌ش زیندانییه و وتی: "داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌م كه به زیندووی نه‌گه‌ڕانه‌وه”.
PM:11:35:02/09/2024
ئه‌م بابه‌ته 1124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت