تره‌مپ كاندیدی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ دیاریكرد


وێستگه‌نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، جه‌یمس ده‌یڤید ڤانس سیناتۆری ویلایه‌تی ئۆهایۆی وه‌ك كاندیدی‌ جێگری‌ سه‌رۆك ده‌ستنیشان كرد.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 15ی‌ ته‌مموز دۆناڵد تره‌مپ كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌كۆنفڕانسی نیشتمانی حزبه‌كه‌یدا، جه‌یمس ده‌یڤید ڤانسی وه‌ك كاندیدی‌ جێگری‌ سه‌رۆك دیاریكرد.

به‌مه‌ش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌مریكا له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ر تره‌مپ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، جه‌یمس ده‌یڤید ڤانس ده‌بێته‌ جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

كۆنفرانسی پارتی كۆمارییه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ 15 بۆ 18ی ته‌مموز له‌ ویلایه‌تی ویسكۆنسێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئامانجی سه‌ره‌كیش كاندیدكردنی تره‌مپی 78ساڵه‌ وه‌ك كاندیدی فه‌رمی پارته‌كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌مریكا كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی 11ی 2024دا به‌ڕێوه‌بچێت.

تره‌مپ له‌ بڵاوكرایه‌وه‌یه‌كدا له‌ پلاتفۆرمی‌ Truth Social رایگه‌یاند كه‌ "دوای بیركردنه‌وه‌ و به‌دواداچوونێكی‌ زۆر و به‌ له‌به‌رچاوگرتنی به‌هره‌ زۆره‌كانی‌ زۆر كه‌سی دیكه‌، بڕیارم دا كه‌ گونجاوترین كه‌س بۆ خزمه‌تكردن وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سیناتۆر جی دی ڤانسه‌ له‌ ویلایه‌تی گه‌وره‌ی ئۆهایۆ".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ "جی دی به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ خزمه‌تێكی زۆری به‌ وڵاته‌كه‌مان كردووه‌ له‌ هێزی ده‌ریایی، له‌ ماوه‌ی دوو ساڵدا له‌ زانكۆی ویلایه‌تی ئۆهایۆ ده‌رچووه‌ به‌ پله‌ی نایاب، ده‌رچووی كۆلیژی‌ یاسایه‌ له‌ زانكۆی یێڵ، رۆژنامه‌نووسی‌ یاسایی بووه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی یێڵ، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینه‌كان بووه‌ له‌ زانكۆی‌ یێڵ، كتێبه‌كه‌ی‌ "Hillbilly Elegy”، زۆرترین فرۆشی هه‌بووه‌، چونكه‌ به‌رگری‌ له‌ ژن و پیاوه‌ ماندووه‌كانی وڵاته‌كه‌مان كردووه‌.





PM:10:47:15/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت