سه‌رچاوه‌كان: ته‌نها سێ كه‌س شوێنی یەحیا سنوار ده‌زانن
یەحیا سنوار سەرۆکی بزووتنەوەی حەماس
وێستگه‌نیوزـ
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، رۆژێك نه‌بووه تیایدا ناوی سنوار نه‌هێنرێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌ندازیاری جووڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه له كه‌رتی غه‌ززه و داواكراوی یه‌كه‌مه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه.
له ماوه‌ی ئه‌م نۆ مانگه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا، هێشتا شوێنی سنوار نادیاره، ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل وه‌ك تارمایی به دواوه‌یه‌تی و له ماڵێكه‌وه بۆ ماڵێك و له تۆنێلێكه‌وه بۆ تونێلێكی دی به دوایدا ده‌گه‌رێت.
تاقه شتێك ئیسرائیل له‌سه‌ر شوێنی سنوار ده‌ستی كه‌وتبێت، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه زۆر كورته بوو كه تیایدا سنوار له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له یه‌كێك له تونێله‌كانی خان یونس و له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌ڵێت، شوێنی سنوار ده‌زانێت و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌موو جارێك له راوه‌دوونان و كه‌وتنه شوێنی رزگاری ده‌بێت. ئه‌مه به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئیسرائیل كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت به‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا، له رووی هه‌واڵگرییه‌وه شكستیهێناوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، هه‌میشه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه سنوار ئاگاداری هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه كه رووده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كه‌ن تا حاڵی حازر، سنوار توانای خۆشاردنه‌وه‌ی هه‌یه و تا ئێستاش توانای په‌یوه‌ندیكردنی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه چ له ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه هه‌یه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به دانوستانه‌كانه‌وه و رووده‌دات، سنوار به وردی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كات. هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك خرابێته‌ڕوو، ئه‌و به شێوه‌یه‌كی باش پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كات و به وردی لێی ده‌ڕوانێت و بیروڕای خۆی له‌سه‌ر ده‌دات، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی به رێگه‌ی جیاواز، په‌یوه‌ندی به سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی حه‌ماسه‌وه ده‌كات و بیروڕایان له‌گه‌ڵ ده‌گۆرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ته‌نها بازنه‌یه‌كی زۆر بچووك، شوێنی سنوار ده‌زانن و پێداویستییه‌كانی بۆ دابین ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی شوێنی سنوار ده‌زانن، له دوان یان سێ كه‌س زیاتر نییه و هه‌ر ئه‌وانیش په‌یوه‌ندییه‌كانی سنوار به سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌كه له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه دابین ده‌كه‌ن.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌ستنیشان نه‌كردووه ئایا سنوار له شوێنێكی سه‌ر زه‌وی خۆی شاردووه‌ته‌وه، یان له ناو یه‌كێك له تونێله‌كاندایه.
حه‌ماس هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئیسرائیل له‌وه‌دا شكستیهێناوه له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سه‌ربازی، ده‌ستی بگات به ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده‌كانی ریزی یه‌كه‌م و دووه‌می بزووتنه‌وه‌كه.
به‌ڵام حه‌ماس ئه‌وه پشتڕاست ده‌كاته‌وه هێزه‌كانی ئیسرائیل له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆن و بۆردومانی ئاسمانی له ناوچه جیاوازه‌كانه‌وه، هه‌وڵیداوه هه‌ندێكیان تیرۆر بكات، له‌وانه هه‌ندێكیان برینداربوون و هه‌ندێكیشیان به سه‌لامه‌تی رزگاریان بووه.
ئاشكرایه سنوار زیاد له دوو ده‌یه‌ی ژیانی له زیندان به‌سه‌ربردووه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1989، به تۆمه‌تی رفاندن و كوشتنی دوو سه‌ربازی ئیسرائیلی، چوار بڕیاری زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. به‌ڵام له ساڵی 2011 ئازاد كرا.
سنوار ساڵی 1962 له كه‌مپی خان یونس بۆ ئاواره‌كان له باشوری غه‌ززه له‌دایكبووه، له كۆتایی ساڵانی هه‌شتاكان، په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی حه‌ماسه‌وه ده‌كات، دوای ئازادكردنی له زیندان، ده‌بێته یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس، پاشان له ساڵی 2017 له كه‌رتی غه‌ززه ده‌بێته سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
PM:02:31:04/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت