ئهڵمانیا..پهنابهرێكی ئهفغانی كهسێكی كوشت و دوانی دیكهشی بریندار كرد
وێستگه نیوزـ
بهپێی پۆلیسی ئەڵمانیا، شەوی رابردوو کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر کەسێک؛ کە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، دواتر، هێرشی کردوهته سەر ژمارەیەک لەو هاندەرانەی بەبۆنەی یەکەم یەکەم یاریی یۆرۆ ئاهەنگیان دەگێڕا، بەوهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
هێرشەکە لە شارۆچکەی ڤۆلمەشتەدی سەربە شاری مادیبۆرگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا، لەکاتی بەڕێوەچوونی یەکەم یاریی یۆرۆ لەنێوان ئەڵمانیا و سکۆتلەندا بووەو پۆلیس دەڵێت، چهقۆ وهشێنهكه پەنابەرێکی تەمەن 27 ساڵی ئەفغانی بوو.
میدیای ئەڵمانیا لە زاری پۆلیسی وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە، بریندارەکان تەمەنیان 50 ساڵ و ئەوەی دیکەش 75 ساڵە؛ تەندروستیی یەکێکیان ناجێگیرە، دوای گەیشتنی پۆلیسیش بە شوێنی رووداوەکە، چەقۆبەدەستەکە روبەڕویان بووەتەوە و بە گولـلەی هێزەکانیان کوژراوە، سەبارەت بە پاڵنەرەکانی پشت هێرشەکەش، پۆلیس هیچی ئاشکرا نەکردووە.
PM:11:33:15/06/2024
ئهم بابهته 728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت