ئه‌و دوو فه‌رمانده‌یه كێن كه ئه‌مڕۆ ئیسرائیل کوشتنی
وێستگە نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی حوزه‌یرانی 2024، كه‌ناڵی 14 ئیسرائیل ئاشكرای كرد سوپای ئیسرائیل له قووڵایی خاكی لوبنان و له هه‌مان كاتدا له غه‌ززه، دوو هه‌وڵی کوشتنی جێبه‌جێكردووه و چاوه‌ڕێی دڵنیابوونه‌وه له ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌كات.
سوپای ئیسرائیل دوای كه‌متر له كاتژمێرێك، رایگه‌یاند له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی ئۆتۆمۆبێلێك له بیقاعی خۆرئاوا له خۆرهه‌ڵاتی لوبنان، توانی ئه‌یمه‌ن هاشم ئهلغهتمه بكوژێت. له هه‌مان كاتدا له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌جێبوون له كه‌مپی ئه‌لشاتی له غه‌ززه، توانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس بكوژێت.
ئه‌یمه‌ن هاشم ئهلغهتمه كێیه؟
سه‌رچاوه لوبنانییه‌كان ئاشكرایان كرد، ئه‌یمه‌ن هاشم ئهلغهتمه فه‌رمانده له "گروپی ئیسلامی" به‌هۆی به‌ئامانجگرتنی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی له بیقاعی خۆرئاوا له خۆرهه‌ڵاتی لوبنان كوژراوه.
په‌یامنێری سكای نیوزی عه‌ره‌بی ده‌ڵێت ئه‌و ئۆتۆمۆبێله‌ی له شارۆچكه‌ی غهیاره له بیقاعی خۆرئاوا كراوه‌ته ئامانج، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌یمه‌ن هاشم ئهلغهتمه كه سه‌ر به "گروپی ئیسلامییه" و مێژوویه‌كی هه‌یه له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژ به ئیسرائیل.
لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند توانیمان ناوبراو ئه‌یمه‌ن ئهلغهتمه، فه‌رمانده‌ی دیاری حه‌ماس و گروپی ئیسلامی له لوبنان، له‌ناوببه‌ین كه به‌رپرس بوو له دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.
سوپای ئیسرائیل دەشڵێت له بۆردومانێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی بیقاع، ئه‌یمه‌ن-ی کوشتوە كه "ئه‌ندامێكی تیرۆریسی دیار بوو، به‌رپرسی دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بوو بۆ حه‌ماس و گروپی ئیسلامی له لوبنان، هه‌روه‌ها به‌رپرسی پیاهه‌ڵدانی ئه‌و چالاكییه تیرۆریستیانه بوو كه دژ به به‌ره‌ی ناوخۆی ئیسرائیل ئه‌نجامده‌دران.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سوپای ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی چوارگۆشه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له كه‌مپی ئه‌لشاتی له شاری غه‌ززه، رائید سه‌عد فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازی حه‌ماسی كوشتووه.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له ئه‌نجامی بۆردومانكردنی چوارگۆشه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له كه‌مپی ئه‌لشاتی و گه‌ڕه‌كی توفاح له غه‌ززه، 42 كه‌س كوژراون. له بۆردومانی یه‌كه‌مدا لانی كه‌م 27 كه‌س و له بۆردومانی دووه‌مدا زیاد له 15 كه‌س كوژراون.
رائد سه‌عد كێ بوو؟
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن رائد سه‌عد كه سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ شه‌ممه كوژرانی راگه‌یاند، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی كه‌تیبه‌كانی قه‌سامه كه باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌كه هێشتا كوژرانی سه‌عدی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
*سه‌عد له بزووتنه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و پیشه‌سازی بووه.
*پیاوی چواره‌م بوو له باڵی سه‌ربازی حه‌ماس.
*فه‌رمانده‌ی لیوای غه‌ززه بوو.
*پێشتر هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه، دواهه‌مینجار هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی درا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستیهێنا.
*پێشتر له كاتی گه‌مارۆدانی كۆمه‌ڵگای شیفا له مانگی ئازاری رابردوو، هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی درا، به‌ڵام رزگاری بوو.
PM:07:19:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 4540
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت