6 هۆكار له پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی حاجییانی ئه‌م ساڵه‌وه‌یه
وێستگه‌نیوز-
هه‌مو ساڵێك له وه‌رزی حه‌جكردندا، ژماره‌یه‌كی زۆر حاجی له هه‌مو لایه‌كی جیهانه‌وه، سه‌ردانی وڵاتی سعودیه ده‌كه‌ن. له‌م ساڵدا و به گوێره‌ی ئاماره‌كانی سعودیه نزیكه‌ی 1.83 ملیۆن حاجی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌یان كردووه، له‌و ژماره‌یه ملیۆنێك و 600 هه‌زاری له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه هاتوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به گوێره‌ی ئاماره‌كانی فرانس پرێس، هه‌زار و 96 حاجی گیانی له‌ده‌ستداوه، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی به‌شی هه‌ره زۆریان دیاریكرابێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ناڵی "بی بی سی"ی عه‌ره‌بی له راپۆرتێكیدا، شه‌ش هۆكاری بۆ گیان له‌ده‌ستدانی حاجییه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
1-گه‌رمای به‌تین:
ئاشكرایه به‌رزی پله‌ی گه‌رما له سعودیه كه له سێبه‌ردا گه‌شتووه‌ته 51.8 پله‌ی سه‌دی، یه‌كێكه له هۆكاره هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی پشت گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و ژماره زۆره‌ی حاجییان له حه‌جی ئه‌م ساڵدا.
له‌م باره‌یه‌وه دیپلۆماتكارێكی عه‌ره‌بی هۆكاری مردنی 658 حاجی میسری له حه‌جی ئه‌م ساڵ، گه‌ڕانده‌وه بۆ گه‌رمای زۆر به‌تین و به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و حاجیانه هیچ حزمهتگوزارییهكی پێویستیان نه‌بووه و هیچ یارمه‌تی و كۆمه‌كێكیان وه‌رنه‌گرتووه، وه‌ك ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی حاجییه فه‌رمییه‌كان وه‌ریانگرتووه.
2-قه‌ره‌باڵخی زۆر و كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به نه‌بوونی فێنككه‌ره‌وه:
به پشتبه‌ستن به وته‌ی زۆرێك له شایه‌تحاڵه‌كان، خراپی به‌ڕێوه‌بردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه‌وه، دۆخه‌كه‌ی خراپتر كردبوو. ئه‌وان ده‌ڵێن ئیداره‌دانی شوێنی مانه‌وه‌ی حاجییه‌كان، زۆر خراپ بووه. چادرهكان خه‌ڵكێكی زۆری تێدا كۆكرابوونه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ئامێری فێنككه‌ره‌وه و شوێنی سه‌رئاوكردنی پێویستی لێبێت.
له‌م باره‌یه‌وه ئامینه (ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی نییه) كه ژنێكی پاكستانییه و ته‌مه‌نی 38 ساڵه ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌نده مه‌ككه زۆر گه‌رم بوو، كه‌چی له چادره‌كانی ئێمه ئامێری فێنككه‌ره‌وه نه‌بوو. ئه‌و موبهڕیدانهی دایان‌نابوو، زۆربه‌ی كات ئاویان نه‌بوو. له‌و چادرانه‌دا حاڵه‌تی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی زۆر روویدا و ئێمه تك تك ئاره‌قمان ده‌رده‌دا و ئه‌زمونێكی زۆر ترسناك بوو".
فه‌وزیه حاجییه‌كی خه‌ڵكی جاكارتایه ده‌ڵێت: "زۆرێك به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی زۆر و گه‌رمای پڕوكێنه‌ری ناو چادرهكان، گیانیان له‌ده‌ست دا".
3-كێشه‌ی په‌یوه‌ست به گواستنه‌وه:
حاجییه‌كان به ناچاری ده‌بوایه له ژێر تیشكی خۆره‌تاوی به‌هێزدا، ماوه‌یه‌كی زۆر به پێ بڕۆن. زۆرێك له حاجییه‌كان هۆكاری ئه‌و ناخۆشییه‌یان بۆ بوونی خاڵی پشكنینی سه‌ر رێگاكان گه‌ڕانده‌وه، له‌گه‌ڵ لاوازی ئیداره‌دانی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی حاجییه‌كان.
له‌م باره‌یه‌وه ژنێكی پاكستانی ده‌ڵێت: "بی ئاو و بێ چه‌تر كه خۆمانی پێ له تیشكی خۆر بپارێزین، ئێمه‌یان خسته سه‌ر رێگایه‌ك درێژییه‌كه‌ی حه‌وت كلیۆمه‌تر بوو. پۆلیس له‌سه‌ر رێگاكه خاڵی پشكنینی دانابوو، ئه‌مه وایكرد ده‌بوایه به ناچاری به پێ ماوه‌یه‌كی زۆر بڕۆین كه هیچ پێویستی به‌وه نه‌ده‌كرد".
ئه‌و حاجییه پاكستانییه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت ده‌ڵێت: "له چادره‌كاندا، حاجییهكانیان وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌واجن یان له كێڵگه‌ی ئاژه‌ڵان بن، به‌جێده‌هێشت. له نێوان قهرهوێڵهكاندا هیچ بۆشاییه‌ك بۆ هاتوچۆ نه‌بوو، شوێنی سه‌رئاوكردنی پێویست نه‌بوو".
محه‌ممه‌د ئاشا ده‌ڵێت هه‌ندێك له حاجییه‌كان، ناچاربوون له رۆژێكدا لانی كه‌م 15 كیلۆمه‌تر به پێ بڕۆن، ئه‌م رێ ڕۆشتنه زۆره هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌می ئاو، وایكرد به‌شێك له حاجییه‌كان بڕستیان له‌به‌ر ببڕێت و ببنه نێچیری تیشكی به‌هێزی خۆره‌كه.
4-حاجی نا فه‌رمی:
مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ج بكات، پێویسته ڤیزه‌ی تایبه‌ت به حه‌ج وه‌ربگرێت. به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤیزه‌یه وه‌ربگرن، هه‌وڵی ئه‌نجامدانی حه‌ج ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه هۆشداریداوه به‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك ڤیزه‌ی تایبه‌ت به حه‌جی نه‌بێت، دووچاری ناڕه‌حه‌تی و سزا ده‌بێته‌وه.
ئه‌و حاجیانه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ناویان تۆمار نه‌كرابوو، هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه ده‌رنه‌خه‌ن نه‌بادا ئاشكراببن، لێره‌وه ئه‌وان بێبه‌ش ده‌بن له‌و كۆمه‌ك و یارمه‌تیانه‌ی پێشكه‌ش به حاجییه فه‌رمییه‌كان ده‌كرێت.
زۆرێك پێیانوایه ئه‌م كێشه‌یه، وایكرد ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی حاجییه‌كانی ئه‌م ساڵ زیاتربێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه هۆكاری قه‌ره‌باڵخی چادرهكان، خه‌تاكه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی "حاجییه نافه‌رمییه‌كان".
5-به‌شێك له حاجییه‌كان پیر و به‌ساڵاچوون یان نه‌خۆشن:
ره‌نگه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆری حاجی، بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له حاجییه‌كان پیر و به‌ساڵاچوون، یاخود نه‌خۆشن. زۆرێك له موسڵمانان هیوادارن ئه‌گه‌ر مردنیان نزیكه، ئه‌وا له كاتی ئه‌نجامدانی حه‌جدا بمرن، تاكو له‌و شوێنه پیرۆزه بنێژرێن.
6-ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌كاتی ئه‌نجامدانی حه‌جدا بمرێت چی لێده‌كرێت؟
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له كاتی ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، كۆچی دوایی بكات، هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی به شاندی حه‌جكردن ده‌درێت و له رێگه‌ی ئه‌و ملوانكه‌یه‌ی له ده‌ستیدایه یان له ملیدایه، ناسنامه‌كه‌ی ده‌زانرێت، پاشان راپۆرتێكی پزیشكی بۆ ده‌رده‌كرێت، ئینجا ده‌سه‌ڵاتداران وه‌فاتنامه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌ن.
دواتر به گوێره‌ی شوێنی مردنه‌كه، له یه‌كێك له مزگه‌وته گه‌وره‌كان، نوێژی مردووی له‌سه‌ر ده‌كرێت. مردووه‌كه ده‌شۆردرێت و كفن ده‌كرێت و له یه‌كێك له ساردكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵگرتنی مردووه‌كان داده‌نرێت و ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه سه‌رجه‌م خه‌رجییه‌كان ده‌گرنه ئه‌ستۆ. گۆڕی ناشتنی حاجییه مردووه‌كان، گۆرێكی ساده‌یه و كێلی نییه. ناوی مردووه‌كان و شوێنی ناشتنیان تۆمارده‌كرێت، تاكو دواتر خێزان و كه‌سوكاریان، ئه‌گه‌ر ویستیان بتوانن سه‌ردانیان بكه‌ن.
PM:02:27:22/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 7628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت