سوودانی بە سەردانێکی فەرمی بەرەو چیک بەڕێکەوت
وێستگەنیوز_
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو کۆماری چیک بەڕێکەوت. بڕیاریشە سەردانی ئەڵمانیا و ژاپۆن بکات.
ئەمرۆ پێنجشەممە 13ـی 2ـی 2025، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، محەممەد شیاع سوودانی بەرەو پارگ-ی پایتەختی کۆماری چیک بەڕێکەوت.
سوودانی لە 16ـی 4ـی 2024، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە واشنتن-ی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ پیتەر فیالا-ی سەرۆکوەزیرانی چیک کۆبووەوە.
سەرۆکوەزیرانی چیک ئەوکات بە فەرمی بانگهێشتی سوودانی کرد بۆ وڵاتەکەی، سوودانیش بەڵێنی دا لە نزیکترین دەرفەت دا ئەو سەردانە بکات، بە مەبەستی زیاتر دەرفەتی هاوبەشی و ئاڵوگۆڕی دوولایەنە.
AM:10:41:13/02/2025
ئهم بابهته 332
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت