بانکی چەمچەماڵ ئاگاداری مووچەخۆران دەکاتەوە


وێستگەنیوز-

بانکی چەمچەماڵ مووچەخۆران ئاگاداردەکاتەوە و وادەی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی ئاشکرادەکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئاداری 2025، بانکی چەمچەماڵ ئاگادارییەک ئاراستەی مووچەخۆران دەکات و رایگەیاند، "ئەو مووچەخۆرانەی خانەنشینی شارستانی کە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتین و ئەمڕۆ مووچەیان وەرنەگرتووە، رۆژی شەممە 15ی ئازار مووچەکانیان دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشداوە، "هەرچەندە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکەوێتە پشووی فەرمییەوە، بەڵام مووچەکانیان دابەشدەکرێت دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بانکی چەمچەماڵ بکەن".





PM:08:34:13/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت