لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سێ پرۆژەیاسای گرنگ تاوتوێ دەکرێن


وێستگەنیوز-


سێ پرۆژە یاسای گرنگ بۆ کورد، تورکمان و شیعە و سوننە لە بەرنامەی کاری سبەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دایە.


بڕیارە سبەینێ دووشەممە 16ی ئەیلولی 2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەردوو پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی و هەمواری یاسای باری کەسی بکرێت.


بڕگەیەکی دیکەی دانیشتنەکە، دەنگدان بە پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانوو بۆ خاوەنەكانیان لە کورد و تورکمان، کە لە سەردەمی حکومەتی بەعس بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی ئەو کات، لێیان زەوتکراوە.


سوننەکان داوای پەسندکردنی یاسای لێبووردنی گشتی دەکەن، بەشێکی زۆر لە شیعەکان داوای هەموارکردنی یاسای باری کەسی دەکەن، پەرلەمانتارانیش کوردیش داوای پەسندکردنی پڕۆژەیاسای گەڕاندنەوەی زەوی و خانووی داگیرکراو دەکەن.




PM:08:16:15/09/2024


ئه‌م بابه‌ته 640 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت