رۆژنامه‌یه‌كی توركی: ئه‌نقه‌ره هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی عێراق كردووه
وێستگه‌نیوزـ
رۆژنامه‌ی "توركیا توده‌ی"ی توركی، رۆژی دووشه‌ممه 22ی ته‌موزی 2024، ئاشكرای كرد ئه‌نقه‌ره هێزی سه‌ربازی زیاتری ره‌وانه‌ی ناو سنووره‌كانی عێراق كردووه، ئه‌مه له كاتێكدایه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا، پێشتر رایگه‌یاندبوو به‌نیازه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له باكووری عێراق و سوریا رابگرێت.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "حكومه‌تی توركیا له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، هێزی سه‌ربازی زیاتری ره‌وانه‌ی ناو خاكی عێراق كردووه، به دیاریكراوی بۆ ناوچه‌ی خواكورك".
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "هێزه‌كانی توركیا ده‌ستیانكردووه به دروستكردنی بنكه و باره‌گای سه‌ربازی زیاتر و دانانی خاڵی پشكنینی زۆرتر، ئامانج له‌و كاره كۆنترۆڵكردنی جموجوڵی پارتی كرێكارانی كوردستانه".
رۆژنامه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "سه‌رچاوگه‌لێك له‌ناو فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی توركیا، ئه‌وه‌یان بۆ رۆژنامه‌كه پشتڕاستكردووه‌ته‌وه پلانێك هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنی زنجیره چیای گارا و دامه‌زراندنی بنكه و باره‌گای سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له باكوری عێراق، به ئامانجی سنورداركردنی جموجوڵه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان".
هه‌موو ئه‌وه له كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، "به نیازه له‌م نزیكانه، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی باكوری عێراق و سوریا رابگرێت".
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌ردۆغان له رێگه‌ی نێوه‌ندگیری عێراقه‌وه، بانگهێشتنامه‌یه‌كی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ناردووه، له پێناو به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق.
PM:02:39:23/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت