په‌رله‌مانی عێراق گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی و لەشكركێشی توركیا تاوتوێ دەكات


وێستگەنیوزـ

لە دانیشتنەکانی داهاتوویدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و لەشکرکێشیی ئەو وڵاتە بۆ سەر هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات.

فاتن قەرەغۆلی، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە رۆژنامەی 'سەباح'ی نيمضة فةرمي راگەیاندووە، لەماوەی پێشوودا سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانییان کردووە و لەبارەی گەمارۆی سەر ئەو فڕۆکەخانەیە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی لەلایەن تورکیاوە بە پێشێلکاریی بۆ سەر سەروەریی عێراق ناو دەبات و دەشڵێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوایکردووە بەشێوازی دیپلۆماسی پرسەکە چارەسەربکرێت.

لەلایەکی دیکەوە، محەمەد شممەری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەکەی وتوە، لە دانیشتنەکانی ئایندەدا ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆی جددی لەبارەی لەشکرکێشیی تورکیاوە دەکات بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای دهۆک، راشیگەیاند: "بۆ ئەوە تەنیا بە دانیشتنێکەوە ناوەستن، بەڵکو لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم وەرزەی یاساداناندا هەڵوێستێکی روون لەمبارەوە وەردەگرێت".


AM:11:19:23/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت