به‌هۆی پشێوی و گرژییه‌وه، دانیشتنه‌كه‌ی پارله‌مانی عێراق دواخرا
وێستگه‌نیوز-
بەهۆی دەمەقاڵێ و پشێوی و گرژی لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد و سوننە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دواخرا.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ێكدا بڵاویكرده‌وه، دانیشتی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی دواخرا كه بڕیاربو ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسابدرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی كورد و سوننه له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و خانوو و زه‌وییانه بۆ خاوه‌نه‌كانیان كه به چه‌ند بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاوه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29-10-2024، دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی موحسین مه‌نده‌لاوی ده‌ستیپێكرد.
ماده‌ی یه‌كه‌می پرۆژه‌یاساكه‌ی حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 8 بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌عسی له‌خۆگرتبوو، به‌ڵام پێشنیازه‌كه‌ی لیژنه‌ی یاسایی كه داواكاری كورده، بڕیاره‌كانی زیادكردووه بۆ 18 بڕیار.
سوننه‌كان ده‌ڵێن، پێویسته ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی حكومه‌ت بدرێت، به‌ڵام فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر پڕۆژه هه‌مواركراوه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
به‌وهۆیه‌وه گفتوگۆیه‌كی تووند و گرژی له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی كورد و عه‌ره‌بی سوننه دروستبووه، دانیشتنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دواخراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر سێ یاسای جێی مشت‌ومڕ كۆببێته‌وه كه بریتین له "یاسای باری كه‌سێتی، یاسای زه‌وی و زار، یاسای لێبوردنی گشتی" كه هه‌ر یاسایه‌كیان بۆ یه‌كێك له پێكهاته‌كانی عێراق(شیعه، كورد و سوونه) گرنگن و داواكارییانه تێبپه‌ڕێندرێت.
PM:06:32:29/10/2024
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت