دوای كشانه‌وه‌ی بایدن عێراق نیگه‌رانه له گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی
دۆناڵد ترەمپ و میلانای هاوسەری.
وێستگه‌نیوزـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ی ته‌مموزی 2024، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، توێژه‌ری سیاسی رایگه‌یاند، عێراق له قۆناغی داهاتوودا، نیگه‌رانه له گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی.
حه‌كیم له لێدوانێكی بۆ به‌غداد ئه‌لیوم ده‌ڵێت: "تره‌مپ به‌وه ناسراوه هه‌ڵوێستی تووندی به‌رامبه‌ر به ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه هه‌یه. دوای كشانه‌وه‌ی بایدن له پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، چانسی گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی، نیمچه مسۆگه‌ره، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه له ئێستادا حوكمی عێراق ده‌كه‌ن و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له دژیان بڕیاربدات، چونكه به‌جۆرێك له جۆره‌كان نزیكن له ئێرانه‌وه و تاران پشتگیری‌یان ده‌كات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ كۆشكی سپی، مانای وایه ئه‌مریكا به ته‌واووه‌تی له عێراق ناكشێته‌وه و له‌وانه‌یه سیاسه‌تی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به عێراق، گۆڕانی به‌سه‌ردابێت. هه‌ر بۆیه ئه‌وه‌ی هه‌نووكه حوكمی عێراق ده‌كات، نیگه‌رانه له گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ و كشانه‌وه‌ی بایدن و له قۆناغی داهاتوودا ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له دیمه‌نی ناوچه‌كه و جیهان".
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 21ی ته‌موزی 2024، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند بڕیاریداوه كاندیدبوونی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بكشێنێته‌وه كه بڕیاره له مانگی تشرینی دووه‌م به‌رێوه‌بچێت و پشتگیری خۆی بۆ كامالا هاریس-ی جێگره‌كه‌ی ده‌ربڕی له پیشبركێ‌ی گه‌یشتن به كۆشكی سپی، جێگای بگرێته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی "The Hill"ی ئه‌مریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه دوای كشانه‌وه‌ی سه‌رۆك جۆ بایدن، كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پشتیوانی 531 نوێنه‌ری دیموكراته‌كانی به‌ده‌ستهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ پێشبڕكێكی سه‌رۆكایه‌تی به‌ره‌و كۆشكی سپی.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی ویلایه‌ته‌كانی تینیسی و فلۆریدا و نیو هامبشایر و لویزیانا و كارۆلینیای باكور و كارۆلینیای باشور، پشتگیری خۆیان بۆ هاریس ده‌ربڕیوه.
به‌ڵام هاریس بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به كاندیدی دیموكراته‌كان، پێویستی به‌وه‌یه له كۆی نزیكه‌ی 4 هه‌زار نوێنه‌ری پارته‌كه‌ی، لانی كه‌م ده‌نگی هه‌زار و 986 نوێنه‌ریان به‌ده‌ستبێنێت.
تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دوێنی یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند جۆ بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا: "خراپترین سه‌رۆك بووه له مێژووی وڵاته‌كه‌ماندا"، ئه‌مه دوای چه‌ند خوله‌كێك هات له راگه‌یاندنی بایدن به‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2024 كشاوه‌ته‌وه.
تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ تۆڕی سی ئێن ئێن ده‌ڵێت "بردنه‌وه له كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئاسانتره له بردنه‌وه له جۆ بایدن"، ئه‌گه‌رچی تا حاڵی حازر دیموكراته‌كان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هێشتا كاندیدی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كردووه.
PM:03:39:22/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 2244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت