كردنهوهی كۆلێژه پزیشكییهكان له زانكۆ ئههلییهكانی عێراق راگیرا
وێستگه نیوزـ
بەهۆی زۆری ژمارەی دەرچووان و ناپیشەیی دەرچووانی ئەو زانکۆیانە، بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاسپێردرا کردنەوەی کۆلێژە پزیشکییەکان لە زانکۆ ئەهلییەکان ڕابگرێت.
نووسینگەی محهمهد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگهیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، وەزارەتی خوێندنی باڵا بەم نزیکانە کردنەوەی بەش و کۆلێژە پزیشکییەکان لە زانکۆ ئەهلییەکان ڕادەگرێت.
بەگوێرەی ڕاگەیهندراوەکە سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی تەندروستیشی ڕاسپاردووە لهسهر بنهمای یاسای بودجەی ساڵی 2024، کار لەسەر دامەزراندنەوەی پزیشکانی دەست لەکار كێشاوە بکات.
هاوکات هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و تەندروستی و سەندیکای پزیشکانیشی ڕاسپاردووە هەماهەنگی بکەن لە پێداچوونەوە بە وەرگرتنی قوتابیان لە کۆلێژو بەشە پزیشکییەکان بۆ ساڵانی داهاتوو، هەماهەنگیش بکەن بە پێدانی مەشق و راهێنان بە دەرچووانی ئەم کۆلێژانە.
AM:09:35:16/07/2024
ئهم بابهته 2864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت