په‌رله‌مانی عێراق وه‌رزی یاسادانانی نوێ ده‌ستپێده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وه‌رزی یاسادانانی نوێ ده‌ستپێده‌كات و واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دیاری كرد و كارنامه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی ته‌مموزی 2024 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "شه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی وه‌رزی یاسادانانی دووه‌می ساڵی سێیه‌می یاسادانان له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردندا به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه "كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه 4 بڕگه‌ی له‌خۆ ده‌گرێت و دانیشتنه‌كه كاتژمێر 11ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات".
به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه بڕگه‌ی یه‌كه‌میان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌مه بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای داموده‌زگای شه‌هیدان.
له بڕگه‌ی دوه‌مدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای په‌سه‌ندكردنی كۆماری عێراق بۆ رێكه‌وتنی خزمه‌تگوزاری ئاسمانی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئازه‌ربایجان ده‌كرێت، له بڕگه‌ی سێیه‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی ده‌كرێت، له بڕگه‌ی چواره‌میشدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای پاسپۆرتی گه‌شتكردن ده‌كرێت.
PM:09:52:15/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت