سه‌رمه‌د ئه‌لبه‌یاتی: ره‌وشی به‌غدا ئاڵۆز و ناجێگیره
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو بۆسه‌ر ئۆتۆمبێلێك له ناوچه‌ی مه‌شته‌ل له به‌غدا كه سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای حه‌شدی شه‌عبی تێكدا كوژرا، ره‌وشی به‌غدا ئاڵۆز و ناجێگیره.
ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی دره‌نگانێكی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌ی مه‌شته‌ل له به‌غدا هێرشی كرایه‌سه‌ر، ژماره‌یه‌ك میلیشیای سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانی تیادابوون.
دووان له سه‌ركرده‌كانی كه‌تائیبی حزبوڵڵا له‌و ئۆتۆمبێله‌دا بوون به ناوه‌كانی، ئه‌بو باقر ئه‌لساعدی و ئه‌ركان ئه‌لعه‌لیاوی.
سه‌رچاوه‌كان له به‌غداوه ئاماژه ده‌كه‌ن به‌وه‌ی چوار كه‌س له‌و ئۆتۆمبێله‌دا بوون، به‌ڵام هێشتا ئه‌و زانیارییه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
دكتۆر تاریق ئه‌لزوبه‌یدی، پسپۆڕی زانسته سیاسییه‌كان له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: "حكومه‌ت له هه‌وڵدایه بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕه‌وشه‌كه و وه‌ك بارێكی ئاسایی ده‌ستكراوه به داخستنی به‌شێكی زۆری ڕێگه‌وبانه‌كان و هه‌روه‌ها زۆنی سه‌وزیش به ته‌واوه‌تی داخراوه، هه‌رچه‌نده ده‌ڵێن هاتووچۆیه‌كی كه‌م هه‌یه؛ ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ی حكومه‌ت و هێزه ئاسایشییه‌كان گرتویانه‌ته به‌ر، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراو".
"ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی كه كه‌تائیبی حزبوڵا یه‌كێكه له پێكهێنه‌ره‌كانی، له چوارده‌وری مه‌یدانی ئه‌لحه‌سه‌نه‌ین، له ناوچه‌ی جادرییه گردبوونه‌ته‌وه"، سه‌رچاوه‌یه‌كی "باوه‌ڕپێكراو"، به‌و مه‌رجه‌ی ناوی ئاشكرا نه‌كرێت به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای وت.
(سێنتتكۆم) فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له‌و هێرشه‌دا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژراوه كه به‌رپرسیاره له پیلان داڕشتنی ڕاسته‌وخۆ و به‌شداریكردنیش له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر بنكه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌بو باقر ئه‌لساعدی، ڕاوێژكاریش بووه له ئه‌نجومه‌نی حه‌شدی شه‌عبی.
دوابه‌دوای هێرشه‌كه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، باری ئاگاهی له‌ناو باڵیۆزخانه‌كه‌دا به‌رزده‌كاته‌وه بۆ به‌رزترین ئاست. ئه‌مه‌ش وه‌ها لێكده‌درایه‌وه كه ده‌شێت له تۆڵه‌ی هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، میلیشیا له یاسا ده‌رچووه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه‌كه.
سه‌رچاوه‌كه به به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "میدیاكانی هه‌ندێك لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و هه‌روه‌ها هێزه میلیشیاییه‌كانیش كه‌وتوونه‌ته هاندان بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا".
سه‌رمه‌د ئه‌لبه‌یاتی، شیكه‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی و ئاسایشی له‌وباره‌وه روونیكرده‌وه كه "راسته ره‌وشه‌كه له ناو به‌غدا ئاڵۆزیی و شپرزه‌یی پێوه دیاره و له‌و بڕوایه‌شدام مه‌ترسییه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا نییه، چونكه له زۆنی سه‌وزی به‌غدادایه و هێزه‌كانی دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان به مه‌به‌ستی پاراستنی باڵیۆزخانه‌كه، چوارده‌وری باڵه‌خانه‌كه‌یان گرتووه و گرین زۆنیش به ته‌واوه‌تی داخراوه و ته‌نها بۆ ئه‌وانه كراوه‌یه كه ناسنامه‌ی تایبه‌تی هاتووچۆیان بۆ گرین زۆن هه‌یه ، به‌ڵام ده‌شڵێم كه هه‌موو ئه‌گه‌رێكیش كراوه‌یه چونكه نازانرێت پاش كه‌مێكی تر چی ڕووده‌دات".
ئه‌لبه‌یاتی ده‌ڵێت: "ئه‌و هێرشه به موشه‌ك كرابێت یان به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هیچ شتێك ناگۆڕێت له‌و راستییه كه زۆر زیره‌ك بووه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك، بێ له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به ئامانج گیرابوو، هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر و هیچ باڵه‌خانه‌یه‌كیش له شوێنی هێرشه‌كه‌ی مه‌شته‌ل، زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه".
سه‌رمه‌د ئه‌لبه‌یاتی، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری كاردانه‌وه‌كانیش باس له‌وه ده‌كات كه "ئه‌بو باقر به‌و پێیه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی حه‌شد بووه، واته ڕێك په‌یوه‌ندی هه‌یه به سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه‌وه (محه‌مه‌د شیاع سودانی- سه‌ره‌ك وه‌زیری عێراق) هه‌ربۆیه ده‌شێت كاردانه‌وه هه‌بێت و له‌وانه‌شه پاش مه‌ڕاسیمی ناشتنه‌كه‌ی بێت".
دكتۆر تاریق ئه‌لزوبه‌یدی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و بڕوایه‌دایه، ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یانكاته سه‌ر میلیشیاكان ڕه‌نگدانه‌وه‌یشی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، ده‌شڵێت: "له بیرمان نه‌چێت ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای عێراق له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسیانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت كه نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ئاشكرایان هه‌یه له په‌رله‌مانی عێراقدا و زۆربه‌شیان له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌كانی دژایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكادان، ئه‌گه‌ر خۆشیان خاوه‌نی ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه نه‌بن".
وتیشی: "له‌وانه‌شه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا حكومه‌تی عێراق ڕاگه‌یه‌ندراوی هه‌بێت و به دوریشی نازانم له‌سه‌ر ئاستی په‌یوندییه‌كانی به‌غدا و واشنتۆن شێوه زمانێك به‌كاربهێنرێت كه كه‌لێنی گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌كاندا دروست بكات و له‌وانه‌شه بگاته ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بكات".
دكتۆر ئه‌لزوبه‌یدی باس له‌وه‌شده‌كات كه هیواداره حكومه‌تی عێراق ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته وه‌رنه‌گرێت، چونكه "لێكه‌وته‌ی كاره‌ساتباری ده‌بێت له ئاینده‌دا و ئه‌مریكا كارتی فشاری گه‌وره و زۆریشی له ده‌ستدایه كه كاریگه‌رییی ئابووری و سیاسی و ئاسایشیشی هه‌ن و بێگومان وه‌ك ده‌شزانین ئه‌و كارتانه‌ش ئێجگار كاریگه‌ر ده‌بن به‌سه‌ر ڕه‌وشی وڵاته‌وه چونكه له ئێستادا عێراق ئه‌و ئیراده به‌هێزه‌ی نییه تا بتوانێت سه‌ره‌وكاری ئه‌و دۆسێ گرنگانه بكات یان به‌ڕێوه‌یان به‌رێت".
حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی ئه‌مریكا له وتووێژدابوون له‌سه‌ر ئاینده‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراقدا.
دكتۆر ئه‌لزوبه‌یدی گه‌شبین نییه به‌و وتووێژانه و ده‌ڵێت: "به له‌بارچوویی ده‌ستی پێكرا، چونكه هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی وتووێژه‌كانه‌وه نه ڕێككه‌وتن له ئارادا بووه و نه سروشتی ئه‌گه‌ری ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش زانراوه؛ ئه‌مریكا ده‌ڵێت بۆ كشانه‌وه نییه، به‌غداش ده‌ڵێت بۆ دانانی واده‌یه‌كی دیاریكراوه بۆ كشانه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی، هه‌رچۆنێك بێت ئه‌مه تائێستا دیارنییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیار و ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت به‌سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ی عێراقه‌وه".
PM:06:43:08/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1244
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت