مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی: (هه‌ژماری من) هه‌ژمارێكی به‌تاڵی بێفه‌ڕ و ئیفلاسه و بایكۆتی بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گروپی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند:
*حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ر به‌تایبه‌تی له شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و سنوره‌كانی هه‌ردوو شاره‌كه، فشاری ده‌ستپێكردووه به ئاڕاسته‌ی ناچاركردنی هه‌مووان بۆ سه‌پاندن و پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی (هه‌ژماری من).
*پڕكردنه‌وه‌ی به‌زۆری فۆڕمی ئه‌و ژماره ئیفلاسه، خێڵه‌كی و بنه‌ماڵه‌ییه پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراقه، كه داوا ده‌كات موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌سه‌ر بانكه فیدراڵییه‌كان ته‌وتین بكرێت، نه‌ك بانكه ئه‌هلییه‌كان.
*ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، هێنانه‌كایه‌ی پرۆژه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی تاكڕه‌ویانه و بنه‌ماڵه‌یی و حزبی ره‌هایه، نه‌ك ته‌وتین و راسته‌وخۆ دابه‌شكردنی مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه.
*هه‌ژماری ئه‌وان، هه‌ژمارێكی به‌تاڵی بێفه‌ڕ و ئیفلاسه، ئه‌وه به‌غدایه كه پاره ده‌نێرێت، ئه‌وه‌ش هه‌ژماری ئه‌وه كه له گیرفانێكی دڕا‌و و قاسه‌یه‌كی به‌تاڵ ده‌چێت.
*به‌هیچ جۆریك ئێمه‌ی مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆران ناكه‌وینه داوی قسه‌ی به‌تاڵ و پوچی هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن و هه‌ڕه‌شه‌ی بێ بنه‌ما و نایاساییانه‌ی چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكه‌وه.
*داواكارین له هه‌مووان كه بایكۆتی هه‌ژماره‌كه‌یان بكه‌ن و شكست به‌و پیلانگێڕییه بهێنن كه دژی ته‌وتینی مووچه ده‌ستیان داوه‌تێ. دڵنیابن كه‌س بۆی نییه مووچه‌ی هیچ كه‌سێ ببڕێت.
PM:05:55:28/05/2025
ئه‌م بابه‌ته 2788
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت