ئایدن مەعروف: داوا لە هەموو هاوڵاتییانی عێراق دەکەین بەشداری پرۆسەی سەرژمێری بکەن


وێستگەنیوز-


ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024، ئایدن مەعروف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە کە پەیامنێری وێستگەنیوز لە هەولێر ئامادەی بوو رایگەیاند، "بۆ نەتەوەی تورکمان سەرژمێری عێراق گرنگە، چونکە پرسێکی نیشتمانییە".


ئاماژەی بەوەکرد، "ترسی پێکهاتەکان لەوەدایە کە ئەم سەرژمێرییەی ئێستا لە داهاتوودا بکرێتە بابەتێکی سیاسی و بەکاربهێندرێت بەرامبەر بە پێکهاتەکان".


ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەرەی توركمانی وتیشی، "داوا لە هەموو هاوڵاتییانی عێراق دەکەین بەشداری پرۆسەی سەرژمێری بکەن بە تایبەتیش نەتەوەی تورکمان".




PM:01:58:18/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت