ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی بۆ سەر حکومەتی عێراق داوە


وێستگەنیوز-


بەهائەدین عەزیز، سەرۆکی کۆمکاری زیندانیانی سیاسی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2024، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری وێستگەنیوز عومەر ئەحمەد لە سلێمانی ئامادەی بوو، چارەنووس و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی بۆ بەغدا خستەڕوو.


سەرۆکی کۆمکاری زیندانیانی سیاسی رایگەیاند، "کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکان لە 2018وە لە هەوڵی ئەوەداین دۆسیەی زیندانییە سیاسییەکان بگوازینەوە بۆ عێراق، لە کۆتایدا رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمان وەرگرتووە بۆ گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی بۆ عێراق".


ئاماژەی بەوەکرد، "کۆمکاری زیندانییە سیاسییەکان بەبێ بەرامبەر داکۆکی لە مافی زیندانیان سیاسی دەکەین".


 



AM:11:34:19/11/2024


ئه‌م بابه‌ته 912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو